I dag besöker statsminister Stefan Löfven FN:s högkvarter i New York. Igår mötte han ordföranden för svenska FN-förbundet, Aleksander Gabelic, och tog emot förslag på ett närmre samarbete mellan Sverige och FN. Foto: SR, TT.
Foto: SR, TT

لوێڤێن سەردانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

"سوید ببێتە ئەندامی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان"
6:01 min

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی سوید ستێفڤان لوێڤێن بۆ یەکەمجار سەردانی بارەگای سەرەکیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری نیۆیۆرک دەکات بۆ ئەوەی بەشداربێت لە ئاهەنگگێڕانی بەبۆنەی ٢٥ ساڵەی دەمەزراندنی پەیماننامەی مافی منداڵان.

ئەلیکساندەر گابیلیچ سەرۆکی کۆمیتەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سویدە و ئەو پێیوایە سوید دەبێت سیاسەتێکی ڕوونتر پەیڕوە بکات

-     ئەلیکساندەر گابیلیچ دەڵێت. ئێمە لە ماوەی ئەم ١٠ تا ١٥ ساڵەی ڕابردوودا پەیوەندیەکی ئاساییمان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا هەبووە. لەهەمان کاتدا چەندین کۆمیتەو لیژنە هەیە کە هەفتانە کۆدەبنەوە، بەڵام هیچ کاردانەوەیەک لەو کۆبوونەو هەنگاوەنەی کە لەنێو نەتەوەیەکگرتووەکاندا بەڕێوە دەچێت ناکەوێتەوە، ئەمە  سەرەڕای ئەو دەستکراوەیەی سوید لە ڕوانگەی دابینکردنی کۆمەکەی مرۆیانەی سوید کە پێشکەش بە نەتەوەیەکگرتووەکانی دەکات. جێگەی ئاستەمە کە هیچ فۆرومێکی  ئاشنادیکە نیە هەتا مرۆڤ بتوانێت  تایدا وتووێژەکان ببەستێتەوە بە کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە نەتەوەیەکگرتووەکان بدات.

هۆکارێکی دیکەی سەردانەکەی لوێڤێن گفتوگۆکردن لەسەر هێنانە ئارای پەیماننامەیەکی نوێی کەش و هاوای نێونەتەوەی کە ساڵی داهاتوو لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا  گفتووگۆی لەسەر بکرێت.  لەهەمان کاتدا وڵاتی سوید یەکێک لە ١٠ پۆستە کاتیەکانی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی پێبدرێت. جێگەی ئاماژەیە لە پاش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردەنەکانی سوید دا لوێڤێن پەیمانیدا کە نەتەوەیەکگرتووەکان لە سیاسەتی دەروەی سویدا ڕۆڵێکی گەورە دەبیننن، بەڵام بەچی شێوەیەک هەتاوەکو ئێستا ناڕوونە. لەبەر ئەوە ئەلیکساندەر گابیلیچ سەرۆکی کۆمیتەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوید پێیوایە سوید دەبێت لەوە بکۆڵێتەوە کە دەیەوێت چی سیاسەتێک لە نێو ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتەوەکاندا پەێڕەو بکات. گابیلیچ ئاماژەش بەوە دەکات سوید دەبێت بە کردار ئەو سیاسەتە بێنێتە دیی.

-      ئەلیکساندەر گابیلیچ دەڵێت. ئێمە پێشوازی لەو حکومەتە نوێیە دەکەین کە دەیەوەێت زیاتر لە ڕووی سیاسەتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە چالاک بێت. بەڵام ئەوەمان لەبیر نەچێت کە سوید دەبێت لەسیاسەتیدا لەڕووی دۆکومێنتەوە لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا دووردید بێت.  ئێمە ئەوە بەپێویست دەزانین کە حکومەتی نوێی سوید ڕایگەیاندووە چالاک بێت بۆ ئەوەی هەتاوەکو ساڵی ٢٠١٧ یان ٢٠١٨ ببێت بە ئەندامی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان. بێگومان ئەمە ئامانجێکی باشە،  بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەو هەنگاوانەیە کە بەکردار بێنە ئەنجامدان بۆ ئەوەی دەرئەنجامەکەی دەرکەوێت. 

ئەلیکساندەر گابیلیچ لە کۆبوونەوەیەکیدا دوێنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید ستێڤفان لوێڤێندا چەندین پێشنیازی لە ڕوانگەی ئەوەی کە سوید بەچی شێوەیەک  لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا سیاسەتێکی چالاکی هەبێت پێشکەشکرد.  یەکێک لە پێشنیازەکانی ئەلیکساندەر گابیلیچ بریتی بووە لەوەی کە لە پەرلەمانی سویدا لیژنەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان پێک بهێنرێت، لەبەر ئەوەی کارا تربن بەتایبەت لە پرسەکانی تایبەت بە مافی ژنان و کچاندا لە هەموو جیهاندا. پێش هەوموو شتێک وڵاتی سوید هاوکاری ئەو ڕێکخراوانەی کار بۆ پاراستی ئەو کچ و ژنانەی کە ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی و هەڕەشە دەبنەوە بکات.

-       ئەلیکساندەر گابیلیچ دەڵێت. چەندین بوار هەیە نەتەوەیەکگرتووکان کاری لەسەر دەکات و وڵاتی سوید کۆمەکی بۆ دابین دەکات.  لەو کاتەشدا ئەگەر سوید بەرپرسیارێتی زیاتری پێ بسپیردرێت ئەوە دەتوانێت هاوکاری زیاتر بکات. بۆ نمونە سوید دەتوانێت پرسەکانی تایبەت بە ئاسایش هەڵسەنگێنێت کە زۆرگرنگە و لە ڕووەشەوە مرۆڤ دەتوانێت پاراستنی ئەو کچ و ژنانەی کە ژیان لەو ناوچانەی سەقمگیری تیایدا ناجێگیر بگرێتە ئەستۆ. ئەمەش لە روانگەی ناردنی سەبازی زیاتری نەتەوەیەکگرتووەکان کە سەربازی سویدیان تیادایە.  

-       ئەلیکساندەر گابیلیچ دەڵێت. جێگەی دڵگرانیە کە مرۆڤ دوو بابەتی گرنگ ڕووبەڕووی یەکتر بکاتەوە، بەڵام لەکۆتایدا زیاتر ئەو بابەتەیان کە گرنگترە بایەخی پێدەدرێت. لەسەر ئەو ڕاگەیاندنەی وەزیری کۆمەکی ئابووری هیچ لێکدانەوەیم نیە، بەڵکو کۆششی ئێمە زیاتر پەیوەستە بە سیاسەتێکی تۆکمەی نێو نەتەوەیەکگرتووەکانەوە. پاشان  هەموو لایەک مافی بەشداری لە گفتووگۆ و هاوکاری هەیە کە پێشکەشی بکەن و بەو شێوەش گرنگترین خاڵ بایەخی زیاتری پێدەدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".