wêne: Markus Landén/Sveriges Radio
wêne: Markus Landén/Sveriges Radio
پەروەردە

ناردنی کورتەنامە قوتابیانی گەڕاندۆتەوە فێرگە

ئەوەش خێری کورتەنامە
3:41 min

ناردنی ئێس.ئێم.ئێسێک بۆ دایکوباوکی ئەم قوتابیانەی لەسەر کلاسی دەرس حازرنەبوون بۆتە هۆی ئەوەی ڕێژەی غەیبەتکردنی قوتابیانی فێرگەکانی ستۆکهۆڵم بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێ.

چەندین فێرگە لە ستۆکهۆڵم توانیویانە لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەی نەهاتنەوەی قوتابییان بۆ فێرگە بە شێوەیەکی گەلێ بەرچاو دابەزێنن. ئەمەش بە ڕێی ناردنی کورتەنامە واتا ئێس.ئێم.ئێسێک بۆ دایکوباوکی ئەم قوتابیانەی لەسەر کلاسی دەرس حازرنەبوون.

کارۆلینا گێرتۆفت کە ئەرکی ئیداریی نەهاتنەوەی قوتابیانی فێرگەی یەردێ ـ یەردێ‌سکوولان ـ‌ی لەسەرشانە لەم سیستێمە ڕازییە و بە شێوەیەکی باشی دەزانێ بۆ ئەوەی قوتابیان لەکاتی خۆیدا بێنەوە فێرگە و بەشداری کلاسی دەرسەکانیان بن.

لە سەر پێپیلکەکانی یەردێ‌سکوولان چەند قوتابییەک دانیشتوون و بە قوتووی تێکپووچاوی ساردییەک خەریکی یاریی تۆپی پێن. یووئێل و پۆنتوس کە هەردووکیان قوتابیی پۆلی پێنجن دەڵێن کە ئێستا ئەوان کەمتر لە فێرگە غەیبەت دەکەن چون دایکوباوکەکانیان لەسەر نەهاتنەوەیان ئێس.ئێم.ئێسیان بۆ دەچێ:

یووئێل دەڵێ من زۆریش غایب نەدەبووم، لە مانگدا چەند دەرسێک نەدەچووم، بەڵام ئێستا هەر هیچ غەیبەتێکم نییە.

بەپێی یاسای نوێی فێرگەکان کە ساڵی ٢٠١١ پەسندکرا، فێرگەکانی سوید لەسەریانە کە بە دایکوباوکی قوتابیان ڕابگەیێنن کە منداڵەکەیان نەچۆتەوە مەکتەب یا خود لە کاتی وانەگوتنەوەیەکدا ئامادەنەبووە. پێشتر مامۆستایانی ڕێنوما لە فێرگەکان (بەسویدی mentor) دوای دەوامی فێرگە دادەنیشتن و تەلەفۆنیان لە دایکوباوکی ئەو قوتابیانە دەکرد کە ئەو ڕۆژە نەهاتبوونەوە. کەچی ئێستا نیوەی فێرگەکانی ستۆکهۆڵم دەستیان کردووە بەوەی سێستێمی خزمەتی ئوتوماتیکیی ئێس.ئێم.ئێس بۆ ئەم مەبەستە بەکاربێنن. فێرگەی یەردێ، ئەردێ‌سکوولان، یش یەکێ لەوانە و کارۆلین گێرتۆفت لەوێ کاردەکات.

کارۆلین گێرتۆفت دەڵێ بێت و قوتابیەک نەهاتبێتەوە و کەسیش نەزانێ لە کوێیە، ئەوا بەشێوەی ئوتوماتیکی ئێس.ئێم.ئێسێک یا خود ئیمەلێک بۆ دایکوباوک یا خود سەرپەرشتەکەی بەڕێدەکرێ و لێی ئاگاداردەکرێتەوە.

ئەم کارە بۆتە هۆی ئەوەی ڕێژەی غەیبەتکردنی قوتابیان لە فێرگەکان بگاتە نیوهیندەی جاران. ئەم ئامارە لەلایەن ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێتەوە بڵاوکراوەتەوە کە دەستی بە شرۆڤەی کارگێڕیی پەروەردەوە ڕاگەیشتووە. لە یەردێ‌سکوولان لە ماوەی سێ ساڵدا ڕێژەی غەیبەتکردنی قوتابیان لە ٤،٤ەوە گەیشتۆتە ١،١ لەسەد. ڕێژەی مامناوەندی لە گشت ستۆکهۆڵمدا ئاوایە: لە ٢،٩ لەسەدەوە دابەزیوەتە سەر ١،٧ لەسەد.

پونتوس و یووئێل، ئەم دوو قوتابیەی پێشتر لەگەڵیان دواین، دەڵێن ئەمە بۆ دایکوباوک یا خود سەرپەرشتی قوتابیان زۆر گرنگە کە بزانن منداڵەکەیان نەچۆتەوە سەر کلاس و غەیبەتی بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".