Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
منداڵان

نیوەی شارەوانییەکان کارمەندی بەرپرسی کاروباری منداڵانیان نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 21 november 2014 kl 11.18
کۆمۆنەکان کارمەندی بواری منداڵانیان نییە
(3:58 min)
wêne: TT
wêne: TT

ئەو منداڵە تووشبووانەی بۆ چاوەدێری دەدرێنە بەشی کۆمەڵایەتیی شارەوانییەکان ئەو یارمەتییەی پێویستییانە نایاندرێتێ ئەویش بەهۆی ئەوەی نووسینگەی بەشی خزمەتە کۆمەڵایەتییەکانی شارەوانییەکان، کارمەندی پێویستییان نییە. 

توێژینەوەیەک کە بەرنامەی کالیبری کەناڵی یەک لە ناو ٢٢٢ شارەوانیی وڵاتدا کردوویەتی دەریدەخات کە نیوەی نووسینگەکانی خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان کەمایەسیی تەواویان هەیە لەسەر ئەو کارمەندانەی دەبێ لەگەڵ پرسی منداڵان و مێرمنداڵاندا کار بکەن.

کارین گوستافسۆن سکرتێری کاروباری سوسیال لە بەشی چاوەدێریی تاکەکەسان و بنەماڵە لە شارەوانیی سوندسڤاڵ دەڵێ: بەو جۆرەی لە سوندسڤال هەیە و بەلانی زۆر لە هەموو وڵاتدا، ئێمە هەمیشە هەر لەکاروبارەکانماندا وەدوا کەوتووین. ئەو شاهیدی لەسەر ئەوە دەدات کە گەلێ جار تەنانەت ناپرژێن لەسەر ئەم حاڵەتەی هاتووەتە پێش، لێکۆڵینەوەیەکیش دەستپێبکەن. ئەو دەڵێ تەنانەت ناپەرژێین ئەوەندەی پێوسیستە قسەش لەگەڵ بنەماڵەکان بکەین یا ئەوانەی منداڵەکان دەناسن تا بۆمان دەرکەوێ ئاخۆ ئەو منداڵە چ شتێک، چ یارمەتی و پشتگیرییەکی پیویستە؟

لێکۆڵینەوەی بەرنامەی کالیبر ئەمە دەردەخات کە نیوەی کۆمۆنەکانی وڵات خاوەنی ئەو کارمەندانە نین تا لەگەڵ پرسی منداڵان و مێرمندالاندا کاربکات. تا ڕۆژی یەکی مانگی ئۆکتۆبر لە ١٦ کۆمۆندا لە نێوان ٢٠ تا ٣٠ لەسەدی ئەو کارمەندانەی پێویستن نەبوون. لە ١٣ کۆمۆندا زیاتر لەو ڕێژەیەش کەمایەسیی کارمەند هەبوو. لە کۆمۆنی سوندسڤال لە مانگی مای ڕابردووەوە چوار پۆستی نوێی بەتاڵ هەبوون کە هێشتا کارمەندیان بۆ دانەناون. ماتس ـ یوان ئادنر سەرۆکی کومیتەی کۆمەڵایەتیی ئەم شارەوانییە دەڵێ:
ـ ئێمە ناتوانین سیحر بکەین. هەوڵی ئەوە دەدەین کە بۆ هەموو ڕێکخراوەکەمان کارمەند پەیداکەین. زیاتر لەوەشمان پێناکرێ. ناتوانین بەخێرایی پەروەردەی کارمەندان بکەین. بۆیەش دەبێ هەوڵبدەین ئەو کەسانە بدۆزینەوە کە حەز لە کارەکە دەکەن.

شێوازی توێژینەوەکەی بەرنامەی کالیبر بەمجۆرە بوو کە پرسنامەیەکیان ناردە ٢٩٠ کۆمۆنی وڵات و ئاراستەی سەرۆکی ئەو بەشەیان کرد کە بەرپرسیی کارمەندان و کاروباری ئابووریی چاوەدێریی منداڵان و مێرمنداڵانیان لە سەرشانە. لەمناوەدا ٢٢٢ کۆمۆن وەڵامیاندایەوە.
سەرجەم پرسیارەکان لەسەر ‌هەڵکەوتەی کاریی ئەو کارمەندانە بوون کە لە بەشی چاوەدێریی منداڵان و مێرمنداڵاندا بەرپرسێتیان هەبوو. بۆنموونە لێیان پرسرابوو کە ئاخۆ لە ڕۆژی یەکی ئۆکتۆبردا پۆستی واڵایان هەبووە لەم بەشەدا. ١١٠ کۆمۆن وڵامی دابووە کە هەیانە، واتا نزیکەی ٥٠ لەسەدیان.

هەروەها ئەو پرسەیان لێکرابوو کە ڕەوتی هەڵبژاردنی کارمەند و بەرپرسی نوێی کاروباری خزمەتەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیان (socialsekreterare) چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ١٥٧ کۆمۆن وەڵامیان دابۆوە کە ڕەوتێکی دژوار بوو (واتا زیاتر لە ٧٠ لەسەد)! هاوکات لەوەش کۆڵرابۆوە کە پەروەردەی ئەو کارمەندانەی بۆ بەرپرسیی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی منداڵان و مێرمنداڵان دامەزراون چۆن بووە و چ کەمایەسییەکیان هەبووە. دەرکەوتووە کە ١٢ بڕیار لەو ٨٥ بڕیارەی ئەم نووسینگە خزمەتە کۆمەڵایەتییانە داویانە تەواو هەڵەبووە یا ئەوەی سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".