En präst i Svenska kyrkan. Foto TT
En präst i Svenska kyrkan. Foto TT

ئەوانەی ڕەخنەیان لە کلێساکان گرتووە بێدەنگییان کڕدرا

کارمەندان پارەیان پێدەدرێت تا لەلایەن دادگای ژینگەی کار شکایەت نەکەن
4:45 min

لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا کلێسای سوید – واتەی "سڤێنسکا شیرکان" – زیاتر لە ١١٥ میلیۆن کڕۆنی بەو کەسانە داوە کە کاریان لەناو کلێساکاندا لێستێندراوەتەوە. زۆربەی جارەکە بەهۆی کێشە و ناکۆکی لەنێوان تاکەکەساندا ئەم پارەیە دەدرێت تاکوو دەست لە کار بکێشنەوە. ئەمە لەگوێن ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەرەوە. 

ساڵانە بە دەیان هەزار کەس لە کاتی پێویست بە پاڵپشتی پەنا بۆ کلێسی سوید دەبەن. هاوکات چەندین کارمەندی کلێسای سوید ساڵ لەدوای ساڵ بەهۆی کەموکوری هۆشداری دەدەن.

پێداچوونەوەی ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر نیشاندەدات کە ئەم کەموکوریانە سوکایەتیپێکردن، بەپەراوێزخستن و ئازاردانن. ڕێژەیەک لەو کەسانەی کە داگێنس نیهێتەر قسەی دەگەڵ کردون ئاماژە بەوە دەکەن کە کلێسای سوید ئەو کەسانەی کە نیگەرانیان لێ هەیە، پارەیان پێدەدەن تاکوو دەست لەکار بکێشنەوە.

لێپرسینەوەی ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر نیشاندەدات کە نزیکەی ٦٠٠ بەشی جیاجیای ناو ڕیزەکانی کلێسای سوید، کە خاوەنکارن، پێکەوە، لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١١٥ میلیۆن کڕۆنیان بەو کارمەندانە داوە کە ویستوویانە کارەکانیان لێبستێننەوە.

بەرپرسی ئیدارەی یەکێتی ئاکادیمسینی کلێسا، ڤیبێکێ هامارسترۆم بە ڕٶژنامەی داگێنس نیهێتەر دەڵێ زۆربەی جارەکان بەهۆی ناکۆکی کارمەندان پارەیان پێدەدرێت تا دەست لە کارەکەیان هەڵگرن. زۆرجار ئەم ڕووداوانە دڵتەزێنن کە بەرامبەری خاوەنکار بەرپرسایەتی وەئەستۆ نەگرتووە. هامارسترۆم ئەوەش دەڵێ کە ئەو پارەیەی ئەم کارمەندانە وەریدەگرن وەکوو چەسپی زامە، تاکوو ئەم کارمەندانە لەلایەن دادگای ژینگەی کار شکایەت نەکەن.

لەم پەیوەندییەدا ڕادیۆی سوید لەگەڵ بەرپرسی پێوەندیەکانی کلێسای سوید، گونار خۆگرێن دواوە.

خۆگرێن دەڵێ ئەوەندە بە کارەکانی خۆی سەرقاڵی کە ئاگات لە لایەنەکانی دیکە نییە. بۆیە کەموکوڕیەکان لە چەندین لایەنەوە هەن، زانیاریی و ئاگاداربوون لە ڕۆڵێ خۆت و تێنەگەیشتنێک بەرامبەر بەوەی کە دەتوانیت بە کردەوەکانت زیان بە کەسانی دیکە بگەیێنیت.

کێشەیەکی گەوەرەی کلێسای سوید، کە دەوری ٢٣ هەزار کارمەندی هەیە، ئەوەیە کە بۆ باشبوونی ژینگەی کار هەوڵی زۆر نادەن. مامۆستا دەرونناسی لە نەخۆشخانەی زانکۆیی ئۆریبرۆ، لاش-ئێریک ڤارگ لێکۆڵینەوەی لەسەر بارودۆخی ژینگەی کاری لە کلێسای ستۆکهۆڵم کردووە.

ئەم لێکۆڵینەوە نیشاندەدات کە کارمەندانی کلێسای سوید ڕایان ئەوەیە کە شوێنی کاریان پڕە لە بێڕێزی و گومانلێکردن.

دامەزراوەی بەڕیوەبەرایەتیی کلێسای شاری ئوپسالا لە هەموو بەشەکانی دیکەی ژێر کلێسای سوید زیاتر پارەی داوە بە کارمەندان تا واز لە کار بێنن. لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابدوودا نزیکەی ٦ میلیۆن کڕۆنیان داوە. بەڕیوەبەری کاروباری کلێسای ئوپسالا، ستێفان بوشباخ نایەوێ بەمە بڵێت کە پارە دەدەن تا ئەم کارمەندانە واز لە کار بێنن. بەڵکوو پێیان دەڵێ کۆتایپێهاتنی کار. ئەو دەڵێ ئەم کارمەندانە کاری دیکەیان پێدراوە بەڵام پێیان خۆشنەبووە و بۆیە ڕێگاچارەیەکی دیکەمان دۆزیوەتەوە.

بەهۆی ڕێژەیەکی زۆر خاوەنکار لەژێر چەتری کلێسای سوید، کە دەگاتە ٧٠٠ دانە، کلێسای سوید ڕەخنەی لێگیراوە کە نەتوانێت هەوڵی زیاتر بۆ باشکردنی ژینگەی کار بدات. ڕێژەی زۆری خاوەنکاری کلێسای سوید بۆخۆی کێشەیێکە. بەڕای بەرپرسی پەیوەندییەکانی کلێسای سوید، گونار خۆگرێن ئەمە کاری پەروەردەکردن سەبارەت بە ژینگەی کار سەختر دەکات و دەڵێ ئەمە بەهۆی نەزانین، گومانداری و نەبوونی تەجروبە لە حەلکردنی کێشەیە. ئێمە وەکوو کلێسا تەنها کەموکوریمان لە هەوڵدان بۆ باشتربوونی ژینگەی کار نییە، بەڵکوو بۆمان سەختە کێشەش حەل بکەین. لە هەموو ئەم کەیسانەدا چەند هۆکارێک هەن کە من لێیان ئاگادار نیم. بەڵام بە گشتی دەتوانم بلێم ئەمە بۆ ئێمە کێشەیەکی زۆر گەورەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".