Programledaren Håkan Widman intervjuar finansminister Magdalena Andersson(S) och Joachim Dyfvermark, reporter på Uppdrag granskning.
Programledaren Håkan Widman intervjuar finansminister Magdalena Andersson(S) och Joachim Dyfvermark, reporter på Uppdrag granskning. Foto: Hanne-Li Lundmark/Sveriges Radio.

ئاشکرابوونی بەرنامەڕیزی داپۆشینی پارەی قازانج

پارەی باجی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەی سوید دەڕوات
5:52 min

نەخۆشخانەی نوێ، لەژێر ناوی "کارولینسکای نوێ" کە لەئێستادا دروستدەکرێت، دەبێ بە مۆدەرنترین نەخۆشخانەی سوید. گرێبەستی دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەیە، بۆ ئەو شیرکەتەی کە دروستی دەکات، ٥٢ میلیار کڕۆن دەهێنێت. ئەم پارەیەش پارەی باجی هاووڵاتیانە.

لەگوێن زانیاری بەردەست، کە لەلایەن کەسێکی نەناسراو لە وڵاتی لوکسێنبورگەوە بۆ چەندین میدیای وڵاتانی ئەوروپا نێردراوە،  وێدەچێت کە ئەم شیرکەتەی ئەم نەخۆشخانەیە دروست دەکات بەرنامەڕیزیان کردووە تا کەمترین باج لە قازانجەکەیان بدەن. 

ئەم زانیارییە لەناو خەزێنەی زانیاریی شیرکەتی "پێ ڤێ سێ" بڵاوبۆتەوە و بەرنامەی "ئوپدراگ گرانسکنینگ"ـی تەلەڤیزیۆنی سوید "ئێس ڤێ تێ" ئەمڕۆ ئاشکرای کرد.

لە گوێن ئەم زانیارییە، ئەو شیرکەتەی کە نەخۆشخانەی "کارولینسکای نوێ" دروستدەکات "Swedish Hospital Partner" پارەی لە خاوەنەکانی خۆ بە سوودێکی بەرز قەرز کردووە. بەم شیوەش توانیویانە ڕێژەی دانی باجیان لەو قازانجەی کە دەیکەن، کەم بکەنەوە. بەشیک لەم پارەیەش نێدراوە بۆ وڵاتی لوکسێمبورگ.

لەکاتی ڕیککەوتن لەسەر گرێبەستی دروستکردنی ئەم نەخۆشخانەیە، ساڵی ٢٠١٠ لە پارێزگای ستۆکهۆڵم، توربیۆرن روسداڵ، سەر بە پارتی مودێڕات، بەرپرسی ئابووری پارێزگای ستۆکهۆڵم بوو. ئەو بۆخۆی باس لەوە دەکات کە ئەوکات، لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە لە ڕووانگەی باجەوە ئەم گرێبەستە بە شێوەیەکی دروست ئیمزا کرا. بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی ئەم زانیارییە نوێیە کە ءاسکرا بووە، بەداخە.

روسداڵ دەڵێ ئەگەر ئاوڕێک بدەینەوە و ئەو ڕێژە پارەیەی تۆ باسی دەکەی من زۆر بەداخم. چوونکە من لەسەر ئەو باوەڕەم کە لەو وڵاتەی کە کار دەکەیت، دەبێ هەر لەوێش باج بدەیت. ئێمەش ئەم پارەیەمان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری پێویستە.

روسداڵ ئەوەش دەڵێ من بەرامبەر بە هەموو شتێک کە لە پارێزگای ستۆکهۆڵم ڕوودەدات ئەوپەڕی بەرپرسیارم و لێرەشدا بەرپرسیارییەکی گەورەم هەیە.

وەزیری ئئێستای ئابووری سوید، ماگدالێنا ئاندێشۆن، سەر بە پارتی سۆسیالدیموکرات، لەمە بێزارە.

ئاندێشۆن دەڵێ ئەمە ئینسان بێزار دەکات، کاتێک کە پارەی باجی هاووڵاتیان، کە بۆ خزمەتگوزاری کۆمەڵگایە، دەنێردرێت بۆ لوکسێمبورگ، بێ ئەوەی کە ئەم قازانجە باجەکەی درابێت. پێم وانییە کە هاووڵاتیەن کە باج دەدەن بەمە رازیبن.

ماگدالێنا ئاندێشۆن لەم پەیوەندییەدا باسی کێشەیەکی دیکە دەکات و دەڵێ لەکاتێکدا کە چەندی شیرکەتێک بەم شیوە بەرنامەڕیزی بۆ ئەوە دەکەن کە باجی قازانجیان کەمبکەنەوە، چۆن بتوانین ئەوانی دیکە هان بدەین تا باجی خۆیان بەپێی یاسا بدەن. دوایەکانەش ئەم شیرکەتانەی کە بەرنامەڕیزی بۆ داپۆشینی قازانجەکەیان ناکەن، لە بەربەرەکانێی بازاڕی کاردا وەدووا دەکەون.

سەبارەت بەم زانیارییە کە لەلاینە بەرنامەی "ئوپدراگ گرانسکنینگ" ئاشکرا کراوە، باسێکی بەربڵاو پێشتریش هەبووە. وەزیری پێشووی ئابووری سوید، ئاندێش بۆڕی لە سەردەمی خۆیدا گوتی دەبێ لە ڕیگای یاساوە ڕێگری لە بەرنامەڕیزی شاردنەوەی باج بگیرێت.

وەزیری ئێستای ئابووری سوید، ماگدالێنا ئاندێشۆنیش باسی ڕیگیری لەم جۆرە بەرنامەڕیزییە دەکات.

ئاندێشۆن دەڵێ لێرەدا دەبێ کار بۆ ئەوە بکەین کە ڕێژەیەکی زۆتر لەم جۆرە بەرنامەڕیزییە بە پێی ئاسا قەدەخە بکرێت، هەم لە سوید هەم لە ئاستی نێونەتەوەییدا. ئێستا لە لایەن کۆمیتەی باجی شیرکەتەکان، پێسنیارێک ئاراستەی حکومەت کراوە کە دەتوانیت ڕێگا لەم جۆرە بەرنامە ڕیزیەی شاردنەوەی باج بگرێت کە لێرەدا باسی لەسەر دەکرێت.

ئاندێشۆۆن هەروەها باسی ئەوە دەکات کە زۆر بە هاسانی یاسایەکی نوێ ناتوانێت بێتە ئارا. سەبارەت بەمە ئاندێشۆن دەڵێ ئەو پێشنیارەی کە بۆمان هاتووە دەتوانێت پارەبڕین لە قازانج کە وەکوو سوودی قەرزێک داویانە سنووردار بکات، یان بەتەواوی پێشی پێبگرێت. بەڵام لیرەدا دەبێ پێداچوونەوەیەک بکەی تا بزانین ئەم پێشنیارە چۆن کاریگەری لەسەر ئەو شیرکەتانە دەبێت کە بەرنامەڕیزی بۆ داپۆشینی قازانج ناکەن، بەڵکوو کە بۆ بەڕیوەبدرنی شیرکەتەکە پێویستیان بە پارەبڕین بەهۆی دانی سوودی قەرز هەیە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".