Partisymboler.

حکومەت و ئۆپۆزسیۆن لێک نزیک دەبنەوە

بەپێی دواین ئامار کە ئەمڕۆ بیرۆی ناوەندی ئامار SCB بڵاو کردوە پشگیری هاڵاتیان بۆ هەریەک لە حکومەت و  هاوپەیمانی راستەکان کە ئەمڕۆ ئۆپۆزسیۆنن زۆر  لێکەوە نزیکن، واتە بەپێی ئەو ڕاپرسیە لە %  ٣٩،٤  بەشداربوان پشگیری لە پەرتەکانی نێو حکومەت و  لە %  ٣٩،٢ پشتگیری لە هاوپەیمانی ڕاستەکان دەکەن .

لەو ڕاپرسیەدا هاتوو ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن لە سویدا ئەنجام بدرایە پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید لە %  ٣٢،٢ دەنگەکان و پاری ژینگە لە

% ٧،٢ یی  دەنگەکانیان بۆ خۆیان مسۆگەر دەکرت، کە ئەمەش بەراورد بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان پایزی ئەمساڵ هەڵکاشانێکە بەکۆی % ١،٢ بۆ ئەو دووپارتە کە ئێتسا حکومەتیان پێکهێناوە.

پشتگیری لە هاوپەیمانی راستەکان بەراورد بەدەرئەنجامی هەڵبژارنەکانی جیاوازی دەرناکەوێت و هەر لەهەمان ئاستدان.

لەبەرامبەردا پارتی دیموکراتەکانی سوید لە % ١٢،٤ دەنگەکان و پارتی چەپیش لە % ٥،٧ دەنگەکان بەدەست دەهێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".