En polisbil står utanför entrén till rättscentrum i Malmö, där en explosion ställt till stora skador. Foto: Alexander Zeilon Lund/Sveriges Radio.
wêne: Alexander Zeilon Lund/Sveriges Radio.

تەقینەوەیەک لە دەرەوەی بینای ناوەندیی یاسا لە مالموێ

سەرەڕای تەقینەوەیەکی بەهێز هیچکەش زیانی پێنەگەیشتووە
5:44 min

شەوی ڕابردوو لە شاری مالمۆ، لە بەر دەرگای بینای ناوەندیی دادگا بۆمبێک تەقییەوە. بەهۆی هێزی ئەم بۆمبە بینای ناوەندیی دادگا و بینایەکانی نزیک، زیانێکی زۆریان پێگەیشت. تاکوو ئێستا هیچ گومانلێکراوێک بەهۆی ئەم تاوانەوە دەستگیرنەکراوە. ئەم تەقینەوە نەبووتە هۆی گیانلەدەستدانی هیچ کەسێک، بەڵام ژنێک بەئاستەم بریندار بووە.

سینتێوس دەڵێ ئەمە ڕووداوێکی زۆر جیددییە، هەڕەشەیەک لە سیستەمی یاساییە.

ئەمە یەکەم جار نییە بۆمبێک لە درەوەی بینای ناوەندی یاسا لە شاری مالموێ دەتەقێتەوە. هەر ئەمسڵ ٣ی فێبرواری لە هەمان شوێن تەقییەوە. ئەوکاتیش هیچ کەس بەهۆی تەقینەوەکە زیانی پێنەگەیشت.

لەگوێن بەڕێوەبەری بەشی تاوان لەلایەن پۆلیسی هەرێمی سکۆنێ، ستێفان سینتێوس نائاسایی نییە کە ماددەی تەقاندنەوە لە ناوچەی مالموێ لەبەردەستە.

سینتێوس دەڵێ بەداخەوە شتێکی نایاسایی نییە کە ماددەی تەقاندنەوە لە مالموێ و ناوچەی مالموێ لەبەردەستی تاوانکارانە. ئەمەش بەباوەڕی ئێمە شێوەیەک تۆڵەستاندنەوەیە لە پۆلیس، دادگا و پاڕیزەری گشتی.  

سینتێوس سەبارەت بە تۆڵەستاندنەوە دەڵێ ئەمە بە شیوەیەک تۆڵەستاندنەوەیە، بەڵام نازانین ئەم تۆڵەستاندنەوە ڕووی لە کێیە، ئایە دادگایە، پۆلیسە یان پەڕێزەری گشتییە.

کاتژمێر ١٠و چارەگی  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، پۆلیسی سکۆنێ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی پێکهێنا. لەم کۆنفرانسەدا کۆمیسەر لەلایەن پۆلیسی سکۆنێ "یی بێ سێدەرهۆڵم" ڕایگەیاند کە زیانێکی گەورو بە بینایی ناوەندی یاسا گەیشتووە، کە تێیدا پۆلیس، دادگای سەرەتایی و پەرێزەری گشتی هەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە پۆلیس گەیشتووە، دوو کەسی لیباسڕەش لە شوێنی تەقینەوەکە بینراون و ئەم شوێنەیان جێهێشتووە. لەگوێن شایەتان ئەم دوو کەسان ئیمکانی هەیە بە ئوتومبێل ئەم شوێنەیان جێهێشتبێت.

سێدەرهۆڵم هەرەوەها ڕایگەیاند کە تەکنیکارانی پۆلیس لە شوێنی تەقینەوەیەکە توانیویانە چەند زانیارییەک وەدەست بێنن. شوێنی تەقینەوەکە لە پەنای هۆڵی ئاسایشی دادگای سەرەتایی بووە.

سێدەرهۆڵم ئەوەشی ڕاگەیان کە پۆلیس وای هەڵدەسەنگێنێت کە تاوانکاران توانیویانە خۆیان لە شوێنی تەقینەوەکە دووربکەنەوە، پێش ئەوەیە کە بۆمبەکە تەقیوەتەوە. پۆلیس ئێستا داوا لەو کەسانە دەکات کە، دوێنێ شەو لە کاتی ئەم تەقینەوەیە، کاتژمێر ١١ نیو، ئەگەر کەسیان دیوە، پەیوەندی بە پۆلیسەوە بگرن.

لە کۆتای کۆنفرانسەکەی، سێدەرهۆڵم باسی لەوە کرد کە لە کامێڕای چاوەدێری لەم شوێنە کەسێک یان چەند کەسانێک بینراون، کاتێک کە ئەوەی گوماندەکرێت بۆمبەکە بێت، لەم شوێنەر دایانناوە. بەڵام هۆڵمسترۆم نەیوەوێت بەتەواوی باس لەوە بکات کە کامێڕای چاوەدێری چی تۆمارکردووە.

هجێدەرهۆڵم دەڵێ کامێرای چاوەدێری لە شوێنی تەقینەوەکە هەیە و هەروەها چەند شایەتێک هەن، کە ئێمە بەردەوام کاری لەسەر دەکەین. بەڵام نامەوێ باسی وردەکارییەکان بکەم.

یەکێک لەو کەسانەی کە بوو بە شایەتی ئەم تەقینەوەیە، پێر ستێنمارکە، کە ماڵەکەی ڕووبەڕووی ناوەندی یاسایە و باسی ئەوە دەکات.

ستێنمارک دەڵێ تەقینەوەیەکی بەهێزم لەبەر دەرگای ناوەندی یاسا بیست. پێشتریش تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بیر لەوە کردووە کە دەبێ دیسان هەمان ڕووداوە.

ئەم تەقینەوەی شەوی ڕابردوو لەبە دەرگای ناوەندی یاسا لە شاری مالموێ ، هەر وەک بەڕێوەبەری بەشی تاوان لەلایەن پۆلیسی هەرێمی سکۆنێ، ستێفان سینتێوس باسی گوتی، لەلایەن پۆلیسەوە وەکوو هەڕەشەیەک لە سیستەمی یاسا دەبینرێت.

بەڵام ئەمە یەکەمجار نییە کە سیستەمی یاسا، واتە پۆلیس، دادگا و پەرێزەری گشتی، لە شاری مالموێ تووشی هەڕەشە دەبن. ئەم ساڵ دوو بۆمبی چێندراو، هەردووکیان لەبەر دەرگای ناوەندی یاسا، تەقیوەتنەوە. ساڵی ٢٠١٢ش بۆمبێکی چێندراو لە دەرەوەی بیناییەکی دیکەی پۆلیس تەقیەوە.

جیا لەم بۆمبانە، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار، بە شێوەی جۆراوجۆر تەقە کراوە.

لە ئێستادا ئاخیر زانیاریی لەلایەن پۆلیس ئەوەیە کە کەسێک یان چەند کەسانێک ئەم بۆمبەی شەوی ڕابردوویان چاندووە و ئێستا پۆلیس زانیاریی کۆدەکاتەوە.

سەبارەت بە بوونی چەک و تەقەمەنی لە ناوچەی مالموێ سێدەرهۆڵم لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا گوتی دەزانین کە لەم ناوچەیەدا تەقەمەنی بە شیوەی ماددەی تەقینەوە و نارنجۆک و چەک هەیە. دەستبەسەر ڕیژەیەکی زۆر چەک دادەگرین، بەڵام ماددەی تەقینەوە و نارنجۆک بە هەمان شێوە نییە، چوونکە وەکوو چەک لەگەڵ هەڵناگیرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".