Foto: TT.
Foto: TT.

داوا لەسەر قاچاخچیەک تۆمار دەکرێت

چەندین خێزان بەهۆی بێسەروشوێن بوونی کەسەوکاریانەوە داوا لەسەر قاچاخجەیەک لەلای پۆلیسی سوید تۆمار دەکەن. 

ئەو خێزانە دانیشتووی وڵاتی سویدن و بەڕەگەز هاوڵاتی ئیریتریان. لەو  داوایەدا هاتووە کە کەسووکاری ئەو خێزانانە هاوینی ئەمساڵ بەمەبەستی بەقاچاخ هاتن بۆ ئەوروپا لەو وڵاتی لیبیا سواری بەلەمێک بوون و بڕیار بووە بە وڵاتی ئیتالیایان بگەن.

بەڵام ئەو بەلەمە هەرگیز بەوڵاتی ئیتالیا نەگەشتووە. لە ئێستادا نازانرێت کە کەسووکاری ئەو خێزانانە خنکاون یان دەستیان بەسەرداگیراوە. هاوکات  کە کەسێک لەوڵاتی ئەڵمانیاوە پەیوەندی بەم خێزانانەوە کردووە و ناو بەناو زانیاری جیاوازی لەسەر لەسووکاریان پێگەیاندوون.  

 لە ئێستادا ئەو خێزانانە کە ڕێژەیان ١٤ خێزانە لەوڵاتی سوید و  لەلای پۆلیسی سنور لە ستۆکهۆڵم داوایەن لەسەر ئەو کەسە تۆمار کردووە و پۆلیسیش دەستی بەلێۆڵینەوە کردووە، پۆلیس ئەو داوایەی پشتڕاستکردۆتەوە ، بەڵام ئەماددە نیە لێدوانی لەسەر بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".