En gammal person räknar pengar.
Foto: TT.

بەشێکی خانەنشینان لەکەمکردنەوەی باج بێبەش دەبن

نزیکەی یەک لەسەر سێی خانەنشینان کەمکرنەوەی باج نایانگرێتەوە. 

ئەمە سەرەڕای پێشنیازە بوودجەی حکومەتی نوێ تایبەت بەکەم کرنەوەی باج لەسەر خانە نشینان.

لەپاش ئەوەی کۆمەڵەی باجدەرارن (Skattebetalarnas förening) هەستا بە لێکدانەوی موچەی خانەنشینان لە ڕوانگەی پێشنیاز بوودجەی حکومەتەوە کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بێتە جێبەجێکردن ئەوا دەرکەوتووە  ئەو خانەنشینانەی کە موچەکەیان مانگانە لەسەر و ٢٠ هەزار کرۆنەوەیە ئەوا کەمکردنەوەی باج نایان گرێتەوە.

 هەروەها ئەو  بەساڵاچووانەی کە ‏مووچەی خانه‌نشینیی  كارمه‌ندیەکەیان لە ماوەی پێنج ساڵدا بەکاربهێنن,  

پێدەچێت بەرزکرنەوەی باج  ئەوانیش گرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".