Edward Snowden. Foto: TT
Foto: TT

خەڵاتی ڕایت لایڤلیهوود ئەمڕۆ دەبەخشرێت

ئەمڕۆ خەڵاتی ڕایت لایڤلیهوود (Right Livelihood) کە هاوشێوەی خەڵاتی نۆبێلە لەپەرلەمانی سویددا دەبەخشرێتە  ئێدوارد سنەودن.

دەستنیشانکردنی سنەودن بۆ  وەرگرتنی خەڵاتی شانازیی ئەمساڵی ڕایت لایڤلیهوود دەنگدانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە. ئێدوارد سنەودن ئەوکەسەبووە کە سیخوڕی و چاودێریەکانی ئەمەریکای لەسەر وڵاتانی دیکە ئاشکرا کرد، وە  لەپاش ئاشکراکردنی ئەو کارەی ئەمەریکا وڵاتانی دیکە هەڵوێستی جیا جیایان بەرامبەر ئەمەریکا نواند. 

ئامانجی بەخشینی ئەو خەڵاتە بریتیە لە " ڕێزلێنان و پشتگیرکردنی لەو کەسانەی کە بەکردار و  نمونە چارەسەر  بۆ  ئەو گرفتوو و ململانانەی جیهان ڕووبەڕووی دەبێتەوە، دێنێتە ئاراوە". ڕۆژنامەی (The Guardian ) یەکەم ڕۆژنامەبوو کە زانیاریەکانی سنەودنی بڵاوکردەوە. هەرلەبەری ئەوە خەڵاتێکی دیکەی شانازیی دەبخشرێتە ئالان ڕاسبرەیجەر  کە سەرنووسەری ڕۆژنامەکەیە.

هەروەها چەند خەڵاتێکی دیکە تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ دەبخشرێتە ڕیکخراوە و  ئەو کەسایەتیانەی کە بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ جێدەستیان دیارە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".