Kung Carl Gustaf
Foto: TT

پاشای تۆپی پێ و پاشایی سوید چاویان بەیەک دەکەوێت

ئەمڕۆ پاشای سوید کارڵ گوستاڤ و شاژنی سوید  سیلڤیا لەگەڵ شاندێکداو بە نوێنەرایەتی ٢٥ کۆمپانیای سویدی کەشتنە وڵاتی فەرەنسا. 

لە نێو ئەو شاندەدا چەندین وەزیرییان لەگەڵدایە. هۆکاری ئەو سەردانە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵدان بۆ بەستنی پەیماننامەی نوێ بەتایبەت لە بواری بازرگانیدا. 

بەپیێ بەرنامەی ئەو سەردانە کە باڵوێزی سوید لە فەرەنسا ڕایگەیاندوە، سەرڕای چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ گەورەبازگاناناد بڕیارە پاشا و شاندەکەی چاویان بەسەرۆک وەزیرانی فەرەنسا بکەوێ، سەردانی پەرلەمانی فەرەنسا، قوتابخانەی سوید لەو وڵاتە و هەروەها سەردانی یانەی تۆپی پێی بەناوبانگی فەرنسی پاریس سێن جێرەمان(Paris Saint Germain) بکەن.

لەو سەردانەیاندا بۆ ئەو یانە وەرزشییە بڕیارە لە یاریگای  پارک دێ پرینس لەشاری پاریس چاویان بە یاریزانی ناسراوی سوید زلاتان ئیبراهیمۆڤیج بکەوێت و پێشوازیان لەلایەن زلاتانەوە لێبکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".