Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

منداڵان باشترە بەپێ بۆ قوتابخانە بڕۆن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 december 2014 kl 11.39
Klassrum, skola
Foto: TT

بەپێی توێژیەنەوەیەکی نوێی زانکۆی کارڵستاد کە لەسەر چۆنیەتی کۆشش و  باری تەندروستی  منداڵان لەکاتی خوێندا ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە چۆنێتی ڕۆشتن بۆ قوتابخانە کاریگەری لەسەر منداڵا هەیە. 

بۆ نمونە ئەو منداڵانەیە کە بەپێ بۆ قوتابخانە دەڕۆن باشتر ئەرکەکانی خوێندن ئەنجام دەدەن و باری تەندرستیشیان باشترە.  پاشا ئەوانەی بە پاسکیل یان دووچەرخە بۆ قوتابخانە دەڕۆن باشترن لەوانەی کە بەئۆتۆبوس دەڕۆن.

بەپێی توێژینەوەکە هاتووە  ئەو منداڵانەی بە ئۆتۆمبێل بۆ قوتابخانە دەبرێن بەراورد بەوانی دیکە لە ڕووی کارایی و باری تەندروستیەوە لە نێو قوتابخانەدا ناتوانن وەک ئەو منداڵانەی دیکە بە کۆشش بن.  لەبەر ئەوەی لەڕووی جەستەییەوە هێندە ناجوڵێن و  پەیوەندی هاوڕێی وگفتوگۆ پێش دەستپیکردنی خوێندن ئەنجام نادەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".