En person lämnar tillbaka lånade pengar
Foto: Sofia Svenblad/Sveriges Radio

ناردنی پارە هەرزانتر دەبێت

لەداهاتوودا ناردنی پارە لە سویدەوە بۆ دەرەوەی وڵات، هەرزانتر دەبت.

دەزگای کاروباری مەسرەفکاران (Konsumentverket) بەمزووانە خزمەتێکی ئینترنێتی دەخاتە سەر سایتەکەی تا یارمەتیی ئەو کەسانە بدات تا بتوانن لە نێوان تێچووی بانک و شیرکەتەکانی ناردنەوەی پارەدا، بەراوردی نرخ بکەن و هەرزانترینیان هەڵبژێرن.

ئەو پرۆژەیەش لەژێر ناوی مۆنی فرۆنی فرۆم سویدین    (Money from Sweden) دایە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەم پرۆژە ڕوونیان کاردۆتەوە کە ئەوان نرخەکان دیاری ناکەن. بەڵکو ئەو کارەی ئەوان ئەنجامی دەدەن ئەوەیە کە وەک مشتەرییەک رەفتار دەکەن و زانیاریی تەواو لەسەر ئەم نرخانە کۆدەکەینەوە. بۆ نموونە چەندەی تێدەچێ؟ چ تێچوویەک هەڵدەگرێ و چەندە کات دەبات تا پارەکە دەگاتە جێ؟

دواتر ئیدی تۆ وەک کڕیار ە بڕیاردەدەیت کەچۆن و بەکێدا پارەکان بنێریتەوە و کام کۆمپانیا یاخود بانک لەگەڵ نیازەکەی تۆی کڕیاردا دەگونجێ و خێراتر ئەم کارەت بۆ دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".