TT
Wêne: TT.

ڕۆمەنییەکان بەردەوام پەراوێز دەخرێن

لەسەر ئەرکی حکومەت ئەنجومەنی پارێزگای ستۆکهۆڵم هەستاوە بەلێکۆڵینەوە لەسەر ڕەوشی ژیانی قەرەجەکان یان ڕۆمەنیەکان لە هەریەک لە شارەکانی مالموێ، هێلسینگبۆر، یۆتێبۆری ، لیدنشوێپینگ و لولیۆ.

لە ڕاپۆرتی ئەو لێکۆڵینەوەدا کە زیاتر سەرج بە چۆنیەتی بەسەربردنی ژیان و جێگەی نیشتەجی بوون، ڕەوشی تەندروستی، بواری کاری، دڵنیای کۆمەڵایەت و چاودێری دراوە ئەوا دەرکەوتووە کە ستروکتوری بەرپراوێز خستن لەو بوارانەدا هاتۆتە ئەنجامدان. هەروەها سوکایەت و  بەخراپە باسکردنی ڕۆمەنیەکان وەک گرووپێکی خراپ بیستراوە. 

هەر  لەهەمان ڕاپۆرتدا ڕوونکراوەتەوە کە زۆربەی ئەو کەسانەی بەڕەگەز رۆمەنین لەسەر کار کەسایەتی خۆیان دەشارنەوە و نایانەوێت دان بەوەدابنێن کە بەڕەگەز ڕۆمەنین. هەروەها فەرمانبەرە حکومیەکانو کەسانی بەڕەگەز ڕۆمەنی ئاماژەیان بەوە کردوو کە بەتایبەت لەیایەن فەرمانگەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیەوە (socialtjänsten ) بەپراوێز دەخرێن. لەهەمان کاتدا ئەو بایەخەی کە لەبواری خوێندندا بە منداڵانی ڕۆمەنی دەدرێت بەقازانجی ئەوان ناشکێتەوە، لەبەر ئەوەی ڕوانگەی ئەنجامدانی ئەو کارانە جیاوازە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".