Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دیموکراتەکانی سوید ڕێگا لە بوودجەی حکومەت دەگرن

دیموکراتەکانی سوید نایانەوێ پارتی ژینگە لە حکومەتی نوێدا بوونی هەبێت
3:03 min
wêne: SVT
wêne: SVT

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆکی کاتیی پارتی دیموکراتەکانی سوید ماتیاس کارلسۆن ڕایگەیاند کە حیزبەکەی لە دەنگدانی سبەینێ، لە پەرلەماندا، بۆ بوودجەی نوێ دەنگی خۆی لەسەر بوودجەی هاوپەیمانی ڕاست دادانێت. واتە ڕیگا لە بوودجەی حکومەت دەگرن. 

کارلسۆن دەڵێ لە هەڵومەرجێکی وەهادا ئەمە ئەوە دەگەێنێت، کە پارتی دیموکراتەکانی سوید لە دەنگدانی سبەینێدا لە پەرلەمان، دوای سەرنەکەوتنی بوودجەی خۆمان، بوودجەی هاوپەیمانی ڕاست پەسەند دەکەین. لە داهاتووشدا، ئەگەر هاوپەیمانی ڕاست پێشنیاری خۆی نەگۆڕێت، یان ڕێککەوتنی خۆی لەگەڵ پارتی ژینگە، سەبارەت بە سیاسەتی پەنابەریی نوێبکاتەوە، بوودجەی حکومەتێکی هاوپیمانی ڕاستیش دەخەین.

وتەبێژی سیاسەتی ئابووری پارتی دیموکراتەکانی سوید ئۆسکار خوێستێت لە سەرەتای کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا باسی بنەمای بڕیاری حیزبەکەی پێشکەش کرد. لەم بەشەدا ئەوەی ڕاگەیاند کە دیموکراتەکانی سوید، داوای لێپریسینەوەیەکی ڕای دەنگدەرانیان کردووە.

خوێستێت ئەوەشی شیکردەوە کە بوودجەی حکومەت و بوودجەی هاوپەیمانی ڕاستیان بەراورد کردووە. ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنی بەهێزی بوودجەی حکومەت ئەوەیە کە لە هاوپەیمانی ڕاست زێدەتر بایەخ بە بەشەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی دەدەن. وەک لایەنی باشی بوودجەی هاوپەیمانی ڕاست ئاماژەی بەوە کرد کە ئەندازەی باج زیاد ناکەن و پشتیوانی سیستەمی کاری شاگردیی ناکەن.

سەبارەت بە سیاسەتی بەگریی و پرسی پەنابەریی، خوێستێت گوتی بوودجەی هەردوو لایەن وەکوو یەکن و لە کۆتایدا گوتی هەردووکیان وەکوو یەک لاوازن.

هۆکارێکی هەڵوێستی پارتی دیموکراتەکانی سوید ئەوەیە کە دەیانەوێ پرسی پەنابەری لە ئەجێندای سیاسیدا بایەخی زیاتری پێبدرێت و هیواداری بوودجەیەکی نوێن. لەم پەیوەندیەدا سەرۆکی کاتیی پارتی دیموکراتەکانی سوید ماتیاس کارلسۆن گوتی ئێمە هیواداری ئەوەیەن کە بەشێوەیەک لە گۆڕانکاری بوودجەی نوێدا بەشدار بن. هەروەها هیوادارین کە ئامادەبن لەگەڵ ئێمە وەکوو سێیەم حیزبی گەورەی پەرلەمان بدوێن. من لەگەڵ ستێفان لوێڤێن و هاوپەیمانی ڕاستدا بە ڕوونی نیشانمداوە کە ئێمە بەرامبەر بە ڕێژەی پشتیوانی خۆمان کە ١٣ لە سەدە سنگفراوانین. ئێمە مەرجی ئەوە دانانێین کە سیاسەتی ئێمە بەتەواوی بێتە ئارا. بەڵکوو ئامادەین ئامادەین بسازێین. بەڵام لە پەیوەندیدا لەگەڵ ڕیژەی پشتیوانی ئێمە کە ڕای دەوری ٨٠٠ هەزار دەنگدەرە، بە ڕەوای دەزانین کە لەگەڵ ئیمە بدوێن.

پارتی دیموکراتەکانی سوید ئێستا هیواداری ئەوەن کە حکومەتی ئێستا نەمێنێت و حکومەتێکی نوێ پێکبێت. سەرۆکی کاتیی دیموکراتەکانی سوید ماریاس کارلسۆن ئەوەشی گوت کە هیوادارن پارتی ژینگە لە حکومەتێکی نوێدا بوونیان نەبێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".