I dag debatteras regeringens budget i riksdagen. Foto: Jessica Gow/TT.
I dag debatteras regeringens budget i riksdagen. Foto: Jessica Gow/TT.

حکومەت لە دەنگدان لەسەر بودجە بەردەوام دەبێت

بودجەی حکومەت سەرناکەوێت
3:22 min

حکومەت لە گفتوگۆکانی پەرلەماندا لەسەر بودجەی نوێ ڕایگەیاند کە لە دەنگدان لەسەر بودجە بەردەوام دەبێت. لە حاڵەتێکی وەهادا، باس لە هەڵبژاردنی نوێ دەکرێت. 

لە خوارەوە ڕای خۆت لەسەر پڕۆسەی بودجە بدە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، کاتژمێر نۆ پەرلەمان لەسەر بودجە گفتوگۆ دەکات. پارتی دیموکراتەکانی سوید، دوێنێ ئێوارێ، ڕایگەیاند کە دەنگی خۆیان بە بودجەی هاوپەیمان ڕاست دەدەن و ڕێگا لە بودجەی حکومەت دەگرن. دواتر سەرۆک وەزیران ستێفان لوێڤێن لە کۆنفرانسێکی ڕٶژنامەوانیدا گوتی دەیەوێ لەگەڵ حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست دانیشێت. لە دانیشتنەدا کە کاتژمێر ١٠ نیوی شەو کۆتایی پێهات، حکومەت و حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست بەهیچکوێ نەگەیشتن. وێدەچێت ئەمڕۆ لە دەنگدانی پەرلەماندا لەسەر بودجە، حکومەت بەەدجەکەی سەرنەکەوێت. ئەمەش حکومەت دەخاتە هەڵومەرجێکی نائارام و نادیار.

گفتوگۆی پەرلەمان لەسەر بودجە بە وتەکانی بەرپرسی گروپی ئەندامپەرلەمانانی پارتی مودێرات، ئانا شینبەری-باترا دەستیپێکرد کە لەسەر قسەکانی پێشووی خۆی سور بوو.

باترا دەڵێ بەر لە هەڵبژاردن ستێفان لوێڤێن باسی ئەوەی دەکرد کە دەستێکی هاوکاری دەنێرێت. بەڵام تاکوو ئێستا ئەو دەستەی هاوکاری کە پێشتر هەبووە، بۆ نموونە لەسەر پرسی فێرگەکان و هەڵبژاردنی فێرگە بە ئازادی، نەماوە.

لە قسەکانیدا باترا سەر لەنوێ ئەوەی گوتەوە کە بە بودجەی حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست پابەندن و هەوڵ بۆ پەسەندبوونی دەدەن.

ئەمڕۆ پەرلەمان لەسەر سێ بودجەی جیاواز، کە پێشکەش کراون، گفتوگۆ دەکات. من داوای پەسەندبوونی تەنها بودجەیەک دەکەم کە دەتوانێت سوید بەهێزتر بکات.

وتەبێژی سیاسەتی ئابوری حیزبی چەپ ئولا ئاندێشۆن لە وەڵامدا حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاستی بەوە تاوانبار کرد کە تەنها خەریکی ململانێی دەستەڵاتن و لە ئانا شینبەری-باترای پرسی کە ئایە ئێستا هاوپەیمانی ڕاست چی دەوێت و چ بەرپرسایەتییەک وەئەستۆ دەگرن.

ئاندێشۆن دەڵێ ئێوە بە پارتی دیموکراتەکانی سوید وابەست دەکەن و پارتی مودیرات بەردەوام بێ سەرۆکە. بۆیە چەند پرسیارێکم هەیە. ئایە ڕەوایە کە ئەو سیاسەتەی دەنگدەران ڕەتیان کردوە ئێستا لە پەرلەماندا سەرنجی پێبدریت؟ پێتانخۆشە هەڵبژاردنێکی نوێ ئەنجامبدرێت؟ کاندیدی ئێوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کێیە؟ ئایە یانی لوێفە ؟ ئایە ئێوە لە هەڵومەرجێکی وەهادا، لە کاتێکدا کە دیموکراتەکانی سوید ململانێی دەستەڵات دەکەن، ئامادەن چ بەرپرسایەتییەک وەئەستۆ بگرن؟

هەرچەند کە ئولا ئاندێشۆن پرسیارەکانی خۆی دووپات کردەوە، باترا بە ڕوونی هیچ وەڵامێکی نەدایەوە.

ئێریک ئولێنهاگ، سەر بە پارتی لیبەرالی گەل لە قسەکانی خۆیدا باسی سیاسەتێکی ئاوەڵای پەنابەری کرد. لە وەڵامدا وەزیری ئابووری، سەر بە پارتی سۆسیالدیموکرات، ماگدالێنا ئاندێشۆن گوتی ئێستا ئەوە بۆ من پرسیارە، پارتی لیبەرالی گەل چۆن دەڕوانێتە داهاتوو؟ ئەمڕۆ بە هەر شیوەیەکی ئێوە دەنگبدەن من نایهێنمە ژێر پرسیار، من پێموایە کە ئێوە لەگەڵ دەنگدەران ڕاست بوونە و بە ڕوونی هەڵوێستی خۆتان ڕاگەیاندووە. بەڵام پرسیاری من بۆتۆ ئەوەیە کە، ئایە تۆ پێتوایە کە لە داهاتوودا سوید چۆن بەڕێوەدەچێت؟ من تەنها دوو ڕیگا دەبین، یان هەردوو لائیەنی سیاسی ڕاست و چەپ لەگەڵ یەک ڕیکدەکەون، یان ئێوە بە فیتووی دیموکراتەکانی سوید هەڵدەپەڕن. 

Fråga
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".