wêne: Maja Suslin/TT
wêne: Maja Suslin/TT

پێشنیازەبودجەی حوکوومەت ڕەتکرایەوە

بەدوای دەنگدانی هەر ئێستای پەرلەمانی سوید، پێشنیازەبودجەی حوکوومەت دەنگی نەهێناوە و ڕەت کرایەوە و پێشنیازی هاوپەیمانی ڕاستیان پەسند کرد.

١٥٣ نوێنەر دەنگیان بە پێشنیازەبودجەی حوکوومەت دا و ١٨٢ نوێنەر دەنگی خۆیان دا بە پێشنیازی هاوپەیمانی ڕاست. هیچ نوێنەرێک نەبوو کە دەنگ نەدا. ئەندامانی پارتی دژەبیانیی دیموکراتەکانی سویدیش دەنگیان هەر بە پێشنیازەبودجەی هاوپەیمانانی ڕاست دا.
بەمزووانە ستێفان لوێڤێن و گوستاڤ فریدۆلین کۆنفرانسێکی چاپەمەنی لەمبارەوە دەبەستن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".