Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

لوێڤێن پێشنیازەبودجەکەی نەگێڕایەوە لێژنەی دارایی

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 3 december 2014 kl 16.16
wêne: Maja Suslin/TT
wêne: Maja Suslin/TT

حوکوومەتی ستێفان لوێڤێن بڕیاری دابوو کە پێشنیازەبودجەکەی خۆی بۆ لێژنەی دارایی پەرلەمان نەگێڕێتەوە تا جارێکی دیکە پێداچوونەوەی پێدابکرێ.

حوکوومەتی ستێفان لوێڤێن بڕیاری دابوو کە پێشنیازەبودجەکەی خۆی بۆ لێژنەی دارایی پەرلەمان نەگێڕێتەوە تا جارێکی دیکە پێداچوونەوەی پێدابکرێ.
هەر ئەمەش وەهای کرد کە ئەم دوانیوەڕۆیە لە پەرلەماندا دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیازە بکرێ و بدۆڕێ. لەمناوەدا دوو بژاردە بۆ ستێفان لوێڤێن هەیە:
یەک: هەڵبژاردنی نوێ، بەو مانایە کە حوکوومەت هەر بمێنێ و بودجەی هاوپەیمانی ڕاست جێبەجێ بکات. کەچی لوێڤێن پێشتر ڕایگەیاندبوو نایەوێ ئەم کارە بکات.
دوو: دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و حوکوومەتەکەی، دیارە لەم کاتەدا بەرپرسی دەکەوێتە سەر شانی سەرۆکی پەرلەمان کە بڕیار لەسەر ئەوە بدات تا حوکوومەتی نوێ پێکبێ. ئەویش لەلایەن کەسێکەوە کە شیاوترین کەسە بۆ ئەم مەبەستە. بەلانی زۆر هەر خودی ستێفان لوێڤێن ئەم برپرسییەی پێدەسپێردرێ چون حیزبەکەی ـ سوسیالدیموکرات ـ زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنی هێنابۆوە.

بەمزووانە ستێفان لوێڤێن و گوستاڤ فریدۆلین کۆنفرانسێکی چاپەمەنی لەمبارەوە دەبەستن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".