wêne: TT
wêne: TT

هەڵبژاردنی ئاوارتە: ڕۆژی ٢٢/٣

هەر ئێستا ستێفان لوێڤێن و گوستاڤ فریدۆلین کۆنفرانسێکی چاپەمەنییان لە سەر دواهاتی دەنگنەهێنانەوەی پێشنیازەبودجەکەیان لە پەرلەماندا بەستووە.

لوێڤێن گوتی: هاوپەیمانی ڕاست نەیەویست لەگەڵمان بکەوێتە گفتوگۆوە بەڵکوو ڕێیان دا بە پارتی (دژەبیانیی) دیموکراتەکانی سوید تا بڕیار لەسەر داهاتووی وڵات بدەن.

لوێڤێن هەروەها رایگەیاند کە ئەم چوار پارتییەی هاوپەیمانی ڕاست بەردەوام دەیانگوت کە ئەوە لوێڤێنە دەبێ بڕیار لە سەر شتەکان بدات. ڕاستیان دەکرد‌! ئێستاش ئەوە من بڕیار دەدەم. ئێمە ڕۆژی ٢٩ دیسەمبر رادەگەیێنین کە هەڵبژاردنێکی ئاوارتە دەکەین، ئەویش لە ڕۆژی ٢٢ مارسی ساڵی داهاتوودا.
بەمجۆرە هیچ گفتوگۆیەکی دیکە لەمبارەوە لەگەڵ ئەم حیزبانەدا ناکەین بەڵام ئەگەر ئەوان بیانەوێ ئەوا دەتوانن بێن و پێمان ڕابگەیێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".