wêne: TT
wêne: TT

حوکوومەت بە بودجەی ئۆپۆزیسیۆن بەڕێوەدەچێت

دوایین جار ساٶڵی ١٩٥٨ هەڵبژاردنی نوێ ڕاگەێندرا
4:48 min

دوێنێ دوانیوەڕۆ، دوای دەنگدانی پەرلەمان لەسەر بودجەی نوێ کە لەوێدا بوودجەی حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست سەرکەوت، سەرۆک وەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ٢٩ی مانگی دیسامبەر حکومەت بڕیار لەسەرر ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی نوێ دەدات. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە بودجەی حکومەتی لوێڤێن سەر نەکەوت و ئێستا تا کاتی هەڵبژاردنی نوێ و کۆتایی ساڵی ٢٠١٥  سوید بە بودجەی ئۆپۆسیزیۆن، واتە هاوپەیمانی ڕاست بەڕیوە دەچێت. حکومەتێک کە نەتوانێ بودجەی خۆی لە پەرلەماندا پەسەند بکات، ناچار دەبێت یان حکومەتەکەی هەڵوەشینێتەوە یان هەڵبژاردنی نوێ ڕابگەیێنێت.

لوێڤێن دەڵێ حکومەت ٢٩ی دیسامبەر بڕیار لەسەر ئەوە دەدات کە هەڵبژاردنێکی نوێ ڕابگەێنێت. بنەمای ئەم بڕارە بەندی ١١ی بەشی سێ پێڕەوی بەڕیوەبردنی حکومەتە. ئەمەش لەبەر ئەوەی کە ئێستا، لە هەڵومەرجێکی نوێی سیاسیدا، ڕێگا بە دەنگدەران بدەین ڕای خۆیان دەربڕن.

هاوسەرۆکی پارتی ژینگە، گوستاڤ فریدولین لە هەمان کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە هەڵبژاردنی نوێ، باسی ئەوەی کرد کە هەڵبژاردن لەسەر چیە.

فریدولین دەڵێ ئەم هەڵبژاردنە نوێیە لەنێوان ئێمە، کە دەمانەوێ هاوکاری بکەین و ئەوانەی کە بە ڕوونی نیشاندەدەن کە نایانەوێ هاوکاری بکەن.

فریدولین هەروەها گوتی لەو کاتەوە کە پارتی دیموکراتەکانی سوید خەریکی نیشاندانی قودرەت بوونە، تا نفووزی سیاسی بەدەست بێنن، حیزبەکانی بۆرژوا وەڵامەکەیان ئەوە بووە کە ئامادەنین بسازێن و بۆیە ئێمە دەبێ لە دەنگدەران بپرسین کە ئایە کەم بەدجەیان دەوێ.

دوانیوەڕۆی دوێنێ، لە کاتێکدا کە پارتی دیموکراتەکانی سوید لە دەنگدان لەسەر بودجەی نوێ لە پەرلەماندا ڕێگایان لە بودجەی حکومەت گرت، سەرۆک وەزیران ستێفان لوێڤێن ڕایگەیاند کە کۆتای دیسامبەر حکومەت بڕیار لەسەر ئەوە دەدات کە ٢٢ی مانگی مارسی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنێکی نوێ بگیرێت.

دوایین جار کە هەڵبژاردنی نوێ لە سوید ڕاگەێندرا، زیاتر لە ٥٦ ساڵ پێش ئێستا، ساڵی ١٩٥٨ بوو.

ئەمە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی سوید، سەر بە پارتی سۆسیالدیموکرات، تاگێ ئێرلاندەر بوو، کە ساڵی ١٩٥٨، ٢٥ی مانگی ئاپڕیل، دوای ئاڵۆزی حکومەتداریی بەهۆی ڕێکنەکەوتنی حیزبەکان لەسەر خانەنشینیی کارمەندیی، ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنی نوێ دەگیرێت. ئەوکات پارتی سۆسیالدیموکرات لەگەڵ پارتی سەنتەر – کە ئەوکات ناوی "یەکێتی جووتیاران" واتە Bondeförbundet بوو – هاوپەیمانی پێکهێنابوو، کە دواتر هەڵوەشاوە. لەدوای ڕاگەیاندنی تاگێ ئێرلاندەر ڕاپرسی گشتی لەسەر پرسی خانەنشینیی کارمەندیی ئەنجامدرا، کە تێیدا پارتی سۆسیالدیموکرات بە سەرۆکایەتی تاگێ ئێرلاندەر سەرکەوت.

ئێستاش، هەر وەک ئەوکات، بەر لە هەڵبژاردن نادیارە کە ئایە کام لایەنی سیاسی لە هەڵبژاردنی نوێدا سەرکەوتوو دەبێت.

جیاوازیەکی نێوان مەیدانی سیاسی لە سەردەمی تاگێ ئێرلاندەر و سەردەمی ئێستا ئەوەیە کە لە سەردەمی ئێرلاندەر بلۆکی سیاسی نەبوو. بەڵکوو دوای هەڵبژاردن حیزبەکانی هەردوو لایەن ڕاست و چەپی سیاسی بە شیوەیەک لەسەر حکومەتداری ڕیکدەکوتن. جیاوازیەکی دیکەش ئەوەیە کە بە هاتنەژوورەوەی پارتی دیموکراتەکانی سوید بۆ مەیدانی سیاسی گۆڕاوە. دیموکراتەکانی سوید ناریتی سیاسیان لە پەرلەمان پێشێلکرد، کاتێک کە لەباتی دەنگەکانیان دابنێن دەنگی خۆیان لەسەر بودجەی هاوپەیمانی ڕاست دانا.

بەهۆی ئەوەی پارتی دیموکراتەکانی سوید لە پەرلەماندا دەنگی یەکلایکەرەوەیان هەیە، دوێنێ توانیان ڕێگا لە بودجەی حکومەت بگرن. بەڵام ئەگەر نەریتانە دەنگیان دابا، دەبووا دەنگەکانی خۆیان دانابا، دوای ئەوەی کە بودجەی ئەوان لە مەرحەلەی یەکەمدا کەوت.

ئێستاش، دوای ئەمە، باس لەوە دەکرێت کە شیوەی دەنگدان لە پەرلەماندا بگۆڕدرێت. ئەمڕۆ نەریتیانە حیزبەکان دەنگ بە پێشنیاری خۆیان دەدەن و لەکاتی دەنگدان لەسەر پێشنیاری حیزبەکانی دیکە، دەنگەکانیان دادەنێن. ئەوە بوو کە پارتی دیموکراتەکانی سوید نەیانکرد. بۆیە بەڕیوەبەری گشتی دەزگای چاوەدێری بیمەی کۆمەڵایەتیی، پێر مولاندێر لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەگەر شێوەی دەنگدان بگۆڕدرێت، لە داهاتوودا ئاڵۆزیی نامێنێت و پێویست نەدەبوو هەڵبژاردنی نوێ ئەنجامدرابا.

سەبارەت مەبە مولاندێر دەڵێ بە هاسانی دەتوانرێت ڕێگا بە ئەندامپەرلەمانان بدرێت، هاوکات دەنگ لەسەر هەموو پێشنیارەکان بدەن. هەر ئەندامپەرلەمانێو دەنگێکی هەیە و لەوە زیاتر نا. دواتریش ئەو پێشنیارەی کە زۆترین ڕیژەی دینگەکان وەردەگرێت سەردەکەوێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".