Anlagda bränder i Rågsved
وێنە: TT

گرژی و ئاڵۆزی لەستۆکهۆڵم ڕوویدا

" توندوتیژیەکە ڕێکخراوە "
4:16 min

بەدەیان گەنج  لە گەڕەکە پەراوێزخراوەکانی  رۆگسڤێد و هاگسێترا لە شاری ستۆکهٶلم لە پشووی ئەم هەفتەدا ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەوە و توندوتیژی  لە نێوان پۆلیس و  ئەو کۆمەڵە گەنجدا ڕوویدا.

ئێلیسابێت ڤێرنستێن بەڕێوەبەر لە بنکەی پۆلیسی باشوری ستۆکهۆڵم  جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە پۆلیس لە ئێستادا لەو گەرەکانەدا بوونیان هەیە. بەڵام لە سەرچاوەی سەرهەڵادانی توندوتیژیەکە ئاگادار نییە. 

 - ئێلیسابێت ڤێرنستێن دەڵێت. بەتەواوی لە هۆکاری سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزی لەو گەڕەکانەدا ئاگادارنین. بەڵام لەوە ئاگادارین کە ئەمانە گرووپێک بوون و کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی بەئەنجامدانی تاوان هەستن. لەهەمان کاتدا هیچ هۆکارێک نابینینەوە کە بووبێتەو  هۆی ئەوەی بۆچی ئەم گەنجانە پەلاماری پۆلیسیان داوە، هەروەها پۆلیسیش هێج کارێکی ووروژاندنی پێشتر ئەنجامنەداوە کە وەک لێکدانەوەیک بەکاری بهێنن.  ئەوەی بەتایبەت لە ئێمە ڕوونە کە شایەت حاڵێک ئاماژەی پێکردوو  کۆمەڵیك گەنجی دەمووچاو پێچراو  بەرەو  ڕۆگسڤێد و سەنتەری ئە گەڕەکە ڕووشتوون و تەنانەت بەیسبۆلترێ واتە داری تۆپ قارێنیان بەدستەوە بووە. پۆلیس پێی وابووە کە ئەمانجیان تێکشناکندنی قوتابخانەی ئەو گەڕەکە بووە. کاتێک پۆلیس هەوڵی ڕێگرتنی کردووە ئەوا ئەوان بە بەردو ئاگر ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەوە. 

بە وتەی پۆلیس ئەو گەنجانە ڕێژەیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ گەنج بووە و  تەمەنی زۆربەی زۆریان لە خوار  ١٨ دە ساڵەوە بووە. هەروەها پۆلیس ستۆکهۆڵم ڕوونیان کردۆتەوە ئەو گەنجانە لە گەڕەکەکانی دیکەوە بەشداری ئاهەنگێکیان لە ڕۆگسڤێد و هاگسێترا  کردووە کە ئەمە بەبێ ئەوەی ئەو کەسانە میواندای ئەو ئاهەنگە کرابێتن.  پاشان پۆلیس لەو دوو گەڕەکە واتە، گەڕەکەکانی رۆگسڤێد و هاگسێترا ئامادە بووە بۆ ئەوەی گریژو ئاڵۆزی لە نێوان گەنجاندا ڕوونەدا و دوریان بخاتەوە، کەچی ئەو گەنجانە لەبەرامبەردا پەلاماری پۆلیس و  ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیسیانداوە.

سەرتا ئەو گەنجانە هاستابوون بە بەرد و  بڵتی ئاگراوی گرتنە پۆلیس.  ئەمەش سەرهەڵدانی گرژیەکانی بووە.

 هەروەها پۆلیسی ستۆکهۆڵم جەخت لەسەر ئەدە دەکاتەوە کە ئەم کارە بەرنامە بۆ داڕێژراو بووە. لەبەر ئەوەی کە ئەو بتڵە ئاگراویانە بە ئاسانی بە زووی ئامادە ناکرێن.  بەڵکو ئەمە لەلایەن تاوانکارانی دانیشتووی ئەو گەڕەکانەوە ڕێکخراون، لەبەر ئەوەی لە ئەمڕۆدا پۆلیس زیاتر بایەخ بەو گەڕەکانە دەدات، لەو ڕووەشەوە کاری تاوانکاری بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. لەهەمان کاتدا پێیانوایە کە تاوانکاران لە ڕێگەی هاندانی گەنجانەوە دەتوانن کرژی و ئاڵۆزی بنێنەوە هەتاوەکو لەپیشەی تاوانکاری خۆیان بەردەوامبن.  

جێگەی باسە لەو رووبەڕووبوونەوەدا تانها پۆلیس زیانی پێنەگەشتووە بەڵکو بەدیان ئۆتۆمبیل لەو گەڕەکانەدا لەلایەن گەنجانەوە ئاگریان تێبەردراو سوتێندران، هەروەها ئاگرا بەردراوتە باخچە یان پارکێکیش.  لەهەمان کاتدا ڕیژەیەکی پۆلیسی زۆر  بۆ هێمن کرننەوەی دۆخەکە ڕوویان لەو گەڕەکە کرد. پاشان ١١ گەنجیان دەستگیرکردووە کە گومانی تێوەگلانیان لەو  گرژیوو ئاڵۆزیانەدا لەسەرە. جێگەی باسە کە تەنها چوار لەو گەنجانە تەمەنیان لەسەروی ١٨ ساڵەوەیەو. لە ئێستادا دۆخەکە هێمنەوە پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە.

ئێلیسابێت ڤێرنستێن  ڕوونی دەکاتەوە کە هەندێک لەو گەنجانە لەسەر گومانی جیا جیا دەستگیر کراون

-  ئێلیسابێت ڤێرنستێن دەلێت. بەڵێ  لەو دەستگیرکراوانە گومانی گوشتن بەهۆی سوتانەوەیان لەسەر، ئێمە بێگومان بەردەوام دەبێن لە چاودێریکردنی ئەو گەڕەکانە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".