wêne: Jake Simkin/Ap/TT
wêne: Jake Simkin/Ap/TT

هاووڵاتییەکی ١٧ساڵانەی سویدی لە ڕیزەکانی ئیسلامی توندڕەودا کوژرا

کوڕێکی ١٧ ساڵان، دانیشتووی شاری یۆتۆبۆری کە لە سوریا یان ئێراق لە ڕیزەکانی ئیسلامییە تووندڕەوەکان شەڕی کردووە، کوژراوە. ئەمە لە گوێن ڕۆژنامەی "یۆتۆبۆریس پۆستێن" کە دەنووسێت ئەم کوڕە گەنجترین سویدییە کە لە ڕیزەکانی گرووپە جیهادییەکان کوژراوە. 

خزمێکی دووری ئەم کوڕە ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەم کوڕە کوژراوە، بەڵام تاکوو ئێستا زانیاری دەق لەسەر کوژرانی بەردەست نییە.

رۆژنامەی "یۆتۆبۆریس پۆستێن" لەسەر پاڵپەەڕەکەی هەروەها دەنووسێت کە بەپێی زانیاریی بەردەست کە نەتوانراوە بسەلمێندرێت، چەندین هاووڵاتی دیکەی سویدی لە هەمان کاتدا، لەگەڵ ئەم کوڕە ١٧ ساڵانە، کوژراون.

لەگوێن زانیارییەکانی پۆلیسی ئاسایشی سوید "سێپۆ" سەلمێندراوە کە دەوری ١٠٠ سویدی لەناو ڕیزەکانی داعش و دەستەی دیکەی جیهادی و ئیسلامی توندڕەو لە سوریا و ئێراق شەڕ دەکەن. تاکوو ئێستا لەنێوان ٢٠ تا ٣٠ لەمانە لە سویریا و ئێراو کوژراون. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".