Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Henrik Fritzon (S), regionråd och Gilbert Tribo (FP), regionråd. Foto: Sveriges Radio
Henrik Fritzon (S) och Gilbert Tribo (FP) . wêne: Sveriges Radio

پارتی ژینگە و سۆسیالدیموکراتەکان دەنگیان بە بودجەی دیموکراتەکانی سوید دا

لە هەرێمی سکۆنێ پارتی ژینگە و پارتی سۆسیالدیموکرات لە کاتی دەنگدان بۆ بودجەی نوێ، دەنگیان بە بەدجەی پارتی دیموکراتەکانی سوید دا. ئەمەش هەڵوێستێکی تاکتیکی بوو. 

هەر وەک ئاستی نەتەوەیی، لە هەرێمی سکۆنێ پارتی ژینگە و پارتی سۆسیالدیموکرات، پێکەوە دەستەڵاتداریی دەکەن. لەوێش دیسان کەمینەن. بەڵام بە پێچەوانەی دەنگدان بۆ بودجە لە پەرلەماندا، پارتی ژینگە و پارتی سۆسیالدیموکرات بودجەکەیان سەرکەوت. ئەمەش لە ڕێگای ئەوەی کە خۆیان لە مەرحەلەی یەکەم دەنگیان بە بودجەی دیموکراتەکانی سوید دا کە بەرامبەر بودجەی هاوپەیمانی ڕاست سەرکەوت.

لە مەرحەلە دوو بودجەی دیموکراتەکانی سوید بەرامبەر بە بەدجەی حیزبی چەپ کەوت و لە کۆتاییدا بودجەی پارتی ژینگەی پارتی سۆسیالدیموکرات بەرامبەر بودجەی حیزبی چەپ سەرکەوت.

بەرپرسی گروپی پارتی لیبەرال لە ئەنجومەنی هەرێم، گیلبێچ تریبو بەرمابەر بە هەڵوێستی پارتی ژینگە و پارتی سۆسیالدیموکرات ڕەخنەگرە و دەڵێ ئەمە دەتوانێ نەریتی سیاسی لە سەرانسەری سویددا بگۆڕێت. ئەو نەریتەی کە هەر لایەنێکی سیاسی دەنگی خۆی لەسەر بودجەی خۆی دادەنێت.

بەڵام بەپرسی ئەنجومەنی هەرێمی سکۆنێ، سەر بە پارتی سۆسیالدیموکرات، هێنریک فریتزۆن بەرپرسایەتییەکە دەخاتە سەر شانی پارتی دیموکراتەکانی سوید.

فریتزۆن دەڵی ماوەیەکی زۆرە  پارتی دیموکراتەکانی سوید، لەڕیگای هەڵوێستەکانیان  نەریتی سیاسیان وەلاناوە. بەپێی ئەو نەریتانەی کە هەن، هەر لایەنێکی سیاسی دەنگی خۆی لەسەر پێشنیاری خۆی دادەنێت و دواتر دەنگەکانی دادەنێت کاتێک کە پێشنیارەکەیان سەرنەکەوت. ئەم نەریتەیان هەر لە پەرلەمان پێشێلکرد. بۆیە ئێستا حیزبێکمان هەیە کە بە ڕیکوپێکی هەڵوێست ناگرێت و ئێمەش دەرفەتێکمان بۆ هەڵکەوت تا بتوانین فریویانبدەین و دواتر شانسی سەرکەوتنی بەدجەی خۆمان بەرز بکەینەوە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".