wêne: Matt Dunham/TT
wêne: Matt Dunham/TT

کەسێکی نەناسراو لە کاتی بەخشینی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل هێرشی کرد

ئەمڕۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبێل لە ئوسلۆ بەخشرا بە دوو خەڵاتوەرگر، مەلالە یوسفزایی و کایلاش ساتیارتی. لەکاتی بەخشینی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل بەم دوو خەڵاتوەرگرە، کەسێکی نەناسراو هێرشی کردە سەر سەحنەکە. بەڵام لەلایەن بەشی ئەمنی ئەم کەسە لە ساڵۆنی خەڵاتبەخشین دوورخرایەوە. 

ڕۆژی نۆبێللە سوید بە بەخشینی خەڵاتەکان لە کۆنسێرهوسێت لە شاری ستۆکهۆڵم دەستپێدەکات و خەلاتەکان لەلایەن پادشای سوید دەبەخشرێن. لەم ڕیوڕەسمەدا زیاتر لە ١٥٠٠ کەس بەشداری دەکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆش خەڵاتوەرگران و میوانانی دیکە لە باڵاخانەی بەڕیوەبەرایەتیی شارەوانیی میوانداریان لێدەکریت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".