کەمهێنانی بودجەی دەوڵەتیی بە ٤٠ میلیارد زیاد بووە

لەگوێن دەزگاکانی چاوەدێری دەوڵەتیی، کەمهێنانی بودجەی دەوڵەتیی لە هاوینەوە بە 40 میلیارد زیادی کردووە. ئەمە ڕۆژنامەی داگێنس ئیندوستری ئەمڕۆ دەینوسێت. 

دەزگاکانی دەوڵەتیی چاوەڕوانی دەکەن کەمهێنانی بودجە لە ساڵی ٢٠١٥دا 51  میلیارد کڕۆن بێت. ئەمە 40  میلیارد لەوە زۆرترە کە لە مانگی یولی ئەمساڵ چاوەڕوانی دەکرا.

ئەمە بەتایبەتی بەهۆی داهاتی باج و داهاتی قازانجی ئەو شیرکەتانەی کە دەوڵەت خاوەنداریی دەکات، لە ساڵی رابردوو کەمتر دەبێت. هەروەها خەرجەکانی پەنابەری و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی زیاد دەکەن.

ئەمەش، لەگوێن دەزگاکانی چاوەدێریی دەوڵەتیی، بۆ سەرۆک وەزیری نوێ، دوای هەڵبژاردنی ٢٢ی مارس، کێشە دروست دەکات. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".