خاچی سور: پەناخوازانی ئەشکەنجەدراوی بێ بەڵگەنامەی پزشکی دەتواندرێت داواکانیان ڕەتبکرێتەوە

بەشیکی لەو پەناخوازانەی کە ئەشکەنجەدراون، لەکاتی پێویستدا زانیارییان پێنادرێت کە پێویستیان بە بەلگەنامەی پزشکی هەیە، تا بتوانن نیشانبدەن کە چیان بەسەردا هاتووە. ئەمە لەگوێن عاچی سور کە پێداچوونەوەی بەسەر زیاتر لە ٨٠ کەیسی پەناخوازی لەلایەن دەزگای کۆچەوە کردووە. 

بەڵگەنامەی پزشکی بۆ سەلماندنی بەسەرهاتی پەناخوازێک یەکێک لە دۆکۆمێنتە هەرە گرینگەکانە. ئەگەر بەڵگەنامەیەکی وەها نەبێت، کە کەموکۆڕی هەبێت، دەرئەنجامەکەی دەتوانێت ڕەتکردنەوەی داوای پەناخوازیی بێت.

پارێزەریی پەنابەریی، سابینا لوندێل داوای ئەوە دەکات کە دەزگای کۆچ بە ڕوونی زانیاریی لەسەر بەڵگەنامی پزشکی بدات تا بتواندرێت داوای پەناخوازیان بکرێت.

لوندێل دەڵێ دەزگای کۆچ دەتوانێت ڕێبازی شیوەی بەڵگەی پزشکی پێشکەش بکات تا دکتۆران لە سەرەتاوە بە دروستی ئەم بەڵگەنامانە بنووسن.

لوندێل هەروەها دەڵی دەرئەنجامی بەڵگەنامەیەکی نادرووستی پزشکی دەتوانێت ببێتە هۆی ڕەتکردنەوەی داوای پەناخوازیی. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".