بەرگریکاریی "یورۆ" بەردەوام بەهێزە

بەرگریکاریی گۆڕینی دراوی کڕۆنی سوید بۆ "یورۆ" لە سوید بەردەوام زۆر بەهێزە. 

ئەگەر ئەمڕۆ ڕاپرسی گشتی ئەنجامدرابا، ٧٧ لە سەدی هاووڵاتیان دژی دراوی یورۆ دەنگیان دەدا و ١٣ لە سەدی هاووڵاتیان بۆ گۆڕینی کڕۆن بە یورۆ دەدا. ئەمە لەگوێن لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن ناوەندی ئامارەکانی سویدوە.

١٠ لە سەدیش لە وەڵامی پرسیاری ئەم لێکۆڵینەوەیە دەڵێن کە نازانن چۆن دەنگیان دەدا.

سەبارەت بە ئەندامبوونی سوید لە یەکیتی ئەوروپادا ٥١ لە سەد لەگەڵ ئەوەدا هەن کە سوید ئەندام بمێنیت. ئەمەش لە مانگی مای ئەمساڵەوە بە دوول ە سەد زیادی کردووە. هاوکات ٢٢ لە سەد دژی ئەندامبوونی سوید لە یەکێتی ئەوروپان. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".