wêne: Pi Frisk/TT
wêne: Pi Frisk/TT

لێکۆلەران: کەمخانوویی دەبێتە هۆی بەراوردکردنی گروپەکانی تووشبووی کۆمەڵگا

نەبوونی خانوو کێشە لە کۆمەڵگادا دروست دەکات
5:20 min

ئەگەر ڕێژەی خانووبەرە لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا زیاد نەبێت، لێکۆڵەران مەترسی ئەوەیان هەیە کە گروپەکانی دووچابووی کۆمەڵگا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. ساڵی داهاتوو چاوەڕوانی دەکرێت ڕێژەی پەنابەران لە ساڵی داهاتوودا لە ئاستێکی بەرزی مێژوویی دابێت. ئەمەش لەکاتێکدا کە بە هەزاران خانووبەرە کەمە. 

بنەماڵەی بەدر لە شاری مالموێ یەکێک لەم بنەماڵەیە کە ناچارن بە تەنگی بژین. بنەماڵەی بەدر ٢ گەورەساڵان و ٥ منداڵن کە بۆ ماوەی چەندین ساڵە خانووبەرەیەکی سێژووریان هەیە.

گەسان دەڵێ خانووەکەم بچووکە. دەمەوێ بۆ خانووبەرەیەکی گەورەتر بار بکەم.

گەسان، کە باوکی ئەم بنەماڵەیە، باسی ئەوە دەکات کە بنەماڵەکەی ئێستا لە خانوویەکی تەنگدا دەژیت و پێویستیان بە جێگای زێدەتر هەیە. لەکاتی دووشکردن و گۆڕینی جلوبەرگدا کێشەیان بۆ دروست دەبێت، چوونکە چووار لە منداڵەکان پێکەوە یەک ژووری خەویان هەیە. گەسان خوازیاری ئەوەیە کە منداڵەکانی بە ئازادی بتوانن یاری بکەن و دەرسەکانیان بکەن. هاوکات گەسان نیگەرانە و ناوێرێت منداڵەکانی بۆ دەرەوە بنێرێت.

گەسان دەڵێ من تێناگەم. ئێمە کەی دەتوانین بۆ خانووبەرەیەکی نوێ بار بکەین. ئەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیوە چاوەڕوانم.

بنەماڵەی بەدر، کە خەڵکی ئێراقن، لە خانووبەرەیەکی سێژووری لە ناوچەی ڕوسێنگۆر، لە شاری ماملوێ دەژین. چووار لە منداڵەکان لە ژوورێکی بچووکدا لەسەر تەختی دووقاتدا دەخەون. لەم ژوورەدا شوێنی جلوبەرگیش نیوەی ژوورەکە دەگرێتەوە.

ئەم بنەماڵەیە کە بریتیە لە حەوت کەس، چەندین ساڵە لە نۆبەدان بۆ وەرگرتنی خانووبەرەیەکی نوێ و گەورەتر. بەڵام تاکوو ئیستا هیچیان دەستنەکەوتووە. کچی گەورەی ئەم بنەماڵەیە، نەریمان بەدر، کە ١٤ ساڵانە پێی زەحمەتە ژوورێک لەگەڵ سێ خوشکوبرا بەشکات.  

نەریمان دەڵێ دەبێ بتوانم بخوێنمەوە و بتوانم هاوڕیکانم بۆ یاری بێنمەوە ماڵ. بەڵام ناتوانم.

لەگوێن پێشوبینی دەزگای کۆچی سوید، ساڵی داهاتوو چاوەڕوانی دەکریت نزیکە ١٠٠ هەزار ئاوارەبی ئێراق و سوریاوو پەنا بۆ سوید بێنن. هەر ئەمساڵیش ڕێژەیەکی زۆر پەنابەر هاتوون بۆ سوید. بەشیکی زۆر لەمانە ڕوو لە شارە گەورەکان دەکەن، کە لەوێ پێش هاتنی ئەوان کەمخانوویی کێشەیەکی گەورەیە.

بەپێی قسەکانی پرۆفێسۆری بوواری کاری کۆمەڵایەتیی لە زانکۆی لوند، هانس سڤێرد،  مەترسی ئەوە هەیە کە ئەو کێشانەی بەهۆی کەمخانوویی هاتوونەتە پێش، لە ساڵی داهاتوودا گەورەتر بن.

سڤێرد دەڵێ ئەمە بۆ نموونە لاوان دەگرێتەوە کە ناچار دەبن لای دایکوباوکیان بمێننەوە. گروپێکی دیکە کەسانی بێباڵن، ئەوانەی کە خانووبەرەیان نییە. یان خانووەکەیان لێستێندراوەتەوە یان نەیانتوانیوە بێنە ناو بازاڕی خانووبەرە. هەروەها دەتوانێت وای لێبێت کە خەڵکلە خانووبەرەی تەنگدا دەژین، بۆ نمونە وەکوو ڕوسێنگۆرد. زۆر کەش ناچار دەبێت بە تەنگی بژیت و هاوکاری یەکتر و کەسانی دیکەش دەکەن. ئەمە بۆ مەودای گەورەبوونی منداڵان شتێکی سەرکەوتوو نییە و دەبێتە هۆی کێشی کۆمەڵایەتیی بۆ بنەماڵەکا ن.

لە ئێستادا لە شاری مالموێ نزیکەی ٧ هەزار خانووبەرە کەمە. ئەمە لەگوێن هەڵسەنگاندنی ئیدارەی دروستکردنی خانووبەرە. بەپێی قسەکانی پرۆفیسۆر هانس سڤێرد، ئەگەر بێتوو ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرێت، مەترسی ئەوە هەیە کێشە لە نێوان گروپەکانی جیاجیای کۆمەڵگادا دروست بێت.

سڤێرد دەڵێ لە لایەکەوە پێموایە کە ئەم کێشەیە دەتوانێت بنەمایەک بێت بۆ ئایدیۆلۆژی نوێ سیاسی کە پەنامەران، وەرگرتنی پەناخوازان و کەسانی دووچاربوو دەکوتێت. هیچ کاتێک لە هیچ وڵاتێک باش نییە کە گروپێکی کۆمەڵگا لەگەڵ گروپێکی دیکە بەراورد بکرێت. مەترسی ئەوە هەیە کە دۆخی کەسانی بێ خانووبەرە لەگەڵ هاتنی پەنابەران بەراورد بکرێت، کە دێن بۆ ئێرە و خانووبەرەیان دەوێت. ئەگەر بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت کە کێشەی کەمزخانوویی چارەسەر بکرێت، کێشەی ناکۆکی و بەراوردکردنی گروپەکانی جیاجیای کۆمەڵگا چارەسەر دەکرێت. ئەمە قسەی لەسەر ناکرێت.

پرۆفیسۆر هانس سڤێرد هەروەها دەڵێ ئەم دۆخە دەبێتە هۆی دروستبوونی بازاڕەکی دیکە خانووبەرە. ڕێگاچارەی کاتیی، خراپ و گران دەبینرێنەوە کە بۆ کۆمەڵگا دەبێتە خەرجێکی زۆر. خەڵک ناچار دەبن لە خانووی تەنگدا بژین و خەڵکی دیکەش ئەمە وەکوو دەرفەتێک دەبینن و لە ڕیگای گرێبەستی ڕەش  سوئیستفادە لەم هەڵومەرجەو کەسانی ناچار دەکەن. دوایەکانەش گروپی دیکەمان هەیە کە لە دەرەوەی بازاڕی خانووبەرە دەژین، وەکوو لاوان کە ناچار دەبن لای دایکوباوکیان بمێننە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".