موتەلیب محەمەد ڕەسول، ئاراس بیلا. وێنە: شاهۆ موانی
موتەلیب محەمەد ڕەسول، ئاراس بیلا. وێنە: شاهۆ موانی

‌دەنگی کوردان سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئاوارتە

" پرسی ماڤی کورد یەکلاکەروەیی دەنگی منە"
6:43 min

کوردانی وڵاتی سوید سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئاوارتە کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بێتە ئەنجامدان بیرو بۆچوونی جیاوازیان هەیە.

 لەپاش ئەوەی پێشنیازە بوودجەی حکومەت لە پەرلەمانی سویدا دەنگی پێنەدراو پەسەند نەکرا بەتایبەت لەلایەن پارتی دژە بیانی دیموکراتەکانی سویدەوە ڕەتکرایەوە،  ئەوا حکومەت نەیتوانی لەبەڕێوەبردنی وڵات بەدەوام بێت هەتاوەکو ئەو بەرنامەو بیرۆکانەی کە لە ڕوانگەی ئەو پێشنیازە بووجەو ە ڕەچەڵەی گرتبوو  بیهێنایەتی ئەنجامدان. سەرۆک وەزیرانی ئێستای سوید ستێفان لوێڤێن هەفتەی ڕابردوو کۆنفرانسێکی چاپەمەنی لە سەر دواهاتی دەنگنەهێنانەوەی پێشنیازە بوودجەکەیان لە پەرلەماندا بەستبوو.  

لوێڤێن لەو کۆنفرانەسە چاپەنیەدا ڕایگەیاند  هاوپەیمانی ڕاست نەیەویستووە لەگەڵیاندا بکەوێتە گفتوگۆوە، بەڵکوو ڕێیان بە پارتی (دژەبیانیی) دیموکراتەکانی سویددا  تا بڕیار لەسەر داهاتووی وڵات بدەن. لوێڤێن رایگەیاند کە ئەم چوار پارتییەی هاوپەیمانی ڕاست بەردەوام دەیانگوت کە ئەوە لوێڤێنە دەبێ بڕیار لە سەر هەموو ئەو هەنگاونەی پەیوەندیان بەم دۆخەوەی هەیە بدات.هەروەها وتی، هاوپەیمانی ڕاستەکان  ڕاستیان دەکرد‌! ئێستاش ئەوە من بڕیار دەدەم.

 -  لوێڤێن دەڵێت. ئێمە ڕۆژی ٢٩ مانگی ١٢ ئەم ساڵ واتە ٢٠١٤  رادەگەیێنین کە هەڵبژاردنێکی ئاوارتە دەکەین، واتە زیادە لەوەی پێش ئەنجام دەدەین. ئەو  هەڵبژاردنەش لە ڕۆژی ٢٢ مانگی سێ ساڵی داهاتوودا واتە ساڵی ٢٠١٥ دێتە ئەنجامدان.

لەهەمان کۆنفرانسدا لوێڤفێن ڕوونی کردەووە ئەوان بەمجۆرە هیچ گفتوگۆیەکی دیکە لەمبارەوە لەگەڵ ئەو پارتانەدا ناکەن، بەڵام ئەگەر ئەوان ویستیان ئەوا دەتوانن و  ڕیگەو شوێنی ستێفان لوێڤێن دەزانن هەتاوەکو بچن و  پێمانی ڕابگەیێنن. 

 جێگەی ئاماژەیە کە لە پاش ساڵی ١٩٥٨ وە ئەمە یەکەم جارە کە هەڵبژاردنی ئاوارتە لە وڵاتی سویدا دێتە ئەنجامدان. ئەوە لەبیرن نەکەین کە ئەم هەڵبژاردە ئاورتەن یان زیادە هیچ کاریگەری لەسەر کاتی هەڵبژارنە نەریتیەکانی شارەوانی، پارێزگاو  پەرلەمانی سوید کە چوارساڵ جارێک لە مانگی نۆدا دێتە ئەنجامدان نابێت، واتە هەڵبژارنە نەریتیەکان کە چوار ساڵ جارێکە لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەرێت. هەڵبژاردە ئاورتەکەی مانگی سێی ساڵی دەهاتوو، ئەم هەڵبژاردنە تایبەتە تەنها بەپەرلەمانی سوید و ئەو کەسانەی هاوڵاتینامەی سویدیان هەیە دەتوانن بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بکەن.  

 ئەو بڕیارەی ستێفان لوێڤێن لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئاورتەوە  هەڵوێستی جیا جیا بەدوای خۆیدا هێنا و کوردانی وڵاتی سوید سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئاوارتە کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بێتە ئەنجامدان بیرو بۆچوونی جیاوازیان بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".