Photo:Bertil Ericson.TT
Photo:Bertil Ericson.TT

ژێرنووس بۆ فیلمە سویدییەکان بەمەرج دەبێت

ئەگەر ژێرنووسی نەبێت نایاساییە
5:58 min

لە هەینی داهاتووەوە ئەگەر ئەو فیلمانە ژێرنووسی سویدیان نەبێت ئەوا وەک هەڵاواردن بەرامبەر کەسانی کەمئەندام لە قەڵەم دەدرێت. 

ستافان لیندبێری دەڵێت. بێگومان ژێرنووسە من خۆم وەک تەماشاکەربم بێزارم دەکات. بەتایبەت ئەوەی کە وەڕگێرراوە لەگەڵ وتەی نێو شریتەکەدا یەکسان نییە. لەبەر ئەوە مرۆڤ لەو کاتەدا واز لە گوێگرتن دەهێنێت و  لەجیاتی ئەوە دەخوێنێتەوە.  

بڕیارە لە هەینی داهاتووەوە هەموو ئەو فیلمە سویدیانەی  کە لە کۆمپانیای سینەمایی کۆبەشی ئێسێف (Svensk Filmindustri)  نیشانیدەدرێت دەبێت ژێرنووسی سویدیان هەبێت. هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێداوەیستیە تایبەتەکانی کەسانی کەمئەندام. ئەم هەنگاوە دەبێت لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە بەتاوەی بەیاسا بکرێت. جێگەی ئاماژەیە بەشێکی زۆر لەو فیلمە سویدیانەی ئەمڕۆ لە سینەما یان لە بۆنە جیاجیاکاندا نیشاند دەدرێن ژێر نووسی سویدیان هەیە. بەڵام بڕیارەکەی کۆمپانیای سینەمایی کۆبەشی ئێسێف بۆ بڵاوکرنەوەی ئەو فیلمانەی بەبەرهەم دهێنرێت مەرجی دەبێت. مەرجەکەش دانانی ژێرنووسە بۆ هەموو فیلمە سویدیەکان. ئەگینا بڵاوی ناکەنەوە.  

هۆکارێکی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ یاساکانی هەڵاواردن کە ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای کۆبەشی سینەمای ئێسێف لە سەرتای ساڵی نوێوە بەبەشێک لەو یاسا دەکرێت. واتە ئەگەر فیلمە سویدیەکان ژێرنووسیان لەکاتی نیشاندان لە سینەمادا نەبێت ئەوا ئەوە یاسا پێشێلکردنە. ئەمەش لەوە سەرچاوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئەگەر بێت و کار ئاسانی بۆ کەسانی کەمئەندان لەبواری فیلمدا نەکرێت ، وەک تاوانی هەڵاواردن بەرمبەر بۆ نمونە کەمئەندامانی گوێگرانان یان کەڕ  دێتە ئەنجامدان. جێگەی ئاماژەیە کە ڕێکخراوی گشتی گوێگرانان دەمێکە کار و هەوڵیان بۆ هێنانە ئارای یاسیایەکی هاوشێوەوە دەدەن کە فیلمی سویدی ژێر نووسی بۆ دابنرێت لەبەر ئەوەی کەسانی گوێگران یان کەڕ لە فیلمەکان تێبەگەن. یان- پێتەر ستروێمگرێن سەرۆکی ئەو ڕێکخراوەیەوە و ئەم بڕیارەش بە دانپێنانێکی بێ وێنە پێناسە دەکات.

یان – پێتەر ستروێمگرێن دەڵێت. بۆ کەسێک کە هیچ کێشەیەکی بیستنی نەبێت تێناگەت کە ئەم کارە چەند گرنگە. لە پڕێکدا بۆ کەسانی گوێگران یان کەڕ دەرگایەکی دیکەی ئازادیکرایەوە کە بتوانن سەردانی سینەما بۆ بینینی فیلم بکەن و  لێی تێبگەن. ئەمەش هەنگاوێکی زۆر گەورەیە.

 فیلم دەرهێنەر ستافان لیندبێری کە دواین بەرهەمی فیلمی کۆمیدی میکێ & ڤێرۆنیکایە (Micke & Veronica) یە. ئەم فیلمە کۆمیدیە بڕیارە لە جەژنی کریستمسدا یەکم نمایشی هەبێ. ستافان لیندگرێن ڕوونیکردەووە کە ژێرنووس بۆ فیلمی کۆمیدی سویدیی کێشەی زۆر دەهێنێتە ئاراوە.

ستافان لیندگرێن دەڵێت. تۆ ناکرێت شۆخی یان سوعبەت  پێشوەخت بخوێنیتەوە، لەهەمان کاتدا گێڕانەوەشی هەمان مەبەست ناگەیانێت. ئەمەش هیچ سودێک بە بواری فیلمی سویدی ناگەیەنێت.

هەروەها بەشێک لە فیلم دەرهێنەران پێیانوایە کە کۆمپانیای سینەمایی کۆبەشی ئێسێف دەبوا ئەو بڕیارەی بە بینەرانی فیلم بسپاردایە هەتاوەکو ئەوان بڕیایان لەسەر گۆڕانکاریەکی هێندە گەورە بدایە. بەڵام کۆمپانیای سینەمایی کۆبەشی ئێسێف ڕوونیان کردۆتەوە کە ئەمە پرسێکە تایبەتە تەنها بەڕاهاتن لەگەڵ ئەو ژێرنووسە سویدیەدا. هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەمڕۆ بینەران تەماشای فیلمی دەرەکی یان بییانی بەژێرنووسەوە دەکەن بێ ئەوەی کێشەیان هەبێت. بەڵام ئەم کۆمپانییایە ئەویان تیا هێشتۆتەوە کە ئەوان ئەگەر بێت و هەست بەکەمبوونەوەی سەردانکەرانی سینەما بکەن ئەوا بە بڕیارەکەیاندا لەسەر پرسی ژێرنووسی فیلمە سویەکاندا بچنەوە.

ئەگەر بێت و ئەم هەنگاوە بۆ هەمیشەی پەسەند بکرێت ئەوا بە بۆچوونی فیلم دەرهێنەر ستافان لیندبێری دەبێت کاری وەرگێری باش بکرێت، لەبەر ئەوەی کاتێک کە فیلمەکەی خۆی بە ژێر نووسی سویدیەوە بینی زۆر نیگەران بوو.

ستافان لیندبێری دەڵێت. کاتێک فیلمەکەی خۆمم بەژێر نوسەوە بینی زۆر تووڕە بووم.  لە ڕاستیدا لەو فیلمە نەدەچوو کە من دەرهێنەری بووم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".