Musikhjälpen 2014. Foto: Mattias Ahlm/Sveriges Radio
Foto: Mattias Ahlm/Sveriges Radio

کۆکرنەوەی کۆمەک بۆ بەدژاچوونی ئایدز ڕێکۆردی نوێی تۆمار کرد

کۆمەک کۆکردنەوە لە ڕێگای هەڵمەتی هونەری موسیک یەلپێن  بۆ بەدژاچوونی نەخۆشی ئایدز ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کرد.

موسیک یەلپێن (Musikhjälpen) ناوی ئەو هەڵمەتە هونەریە بوو کە توانی لەماوەی ١٤٤ کات ژمێردا زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کرۆن کۆبکاتەوە. ئەم هەڵمەتە هوونەریە لەلایەن تەلەفیزیۆن و ڕادیۆی سویدەوە ئەمساڵ لەشاری ئوپسالە بەڕێوەچوو. هاوڵاتیان لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بەبەرنامەکانی تەلەفیزیۆن و ڕادیۆوە کۆمەکی خۆیان پێشکەش دەکرد.

ئەو کۆمەکە کۆکراوە بڕیارە ببەخشرێتە چەند پرۆژەیەک لە ئەفەریقا کە کار  بۆ بەدژاچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو خۆشیە دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".