Foto: TT
Foto: TT

لە پاڵەوانێتی باندی ژوورەوەی نێودەوڵەتیدا سوید بوو بەپاڵەوان

سوید ٣ – ٢  فینلەندا

لە یاریەکانی باندی ژوورەوەدا بۆ ئاستی پیاوان هەڵبژاردەی سوید توانی بۆ جاری هەشتەن ئەو پاڵەوانێتیەو خەڵاتی زێڕ بەدەست بهێنێت و ببێتەوە پاڵەوانی جیهان.

جێگەی ئاماژەی کە لەداوین یاریدا هەڵبژاردەی باندی ژوورەوەی سوید ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فینلەندا بووەوە.

لەسەرتا هەتاوەکو ناوەڕاستی یاریەکە هەڵبژاردەی فینلەدا بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی سویدەوە دەست پێشخەری یاریەکە بوون. بەڵام هەڵبژاردەی سوید لە پاشان توانی ئەو دەرئەنجامە بە سوودی خۆویی و بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە هەڵبژاردەی فینلەندا کۆتایی بەو ڕووبەڕووبوونەوە بهێنێت. واتە یاریەکە بە سوید ٣-٢ فینلەندا کۆتای هات. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".