Foto: Fredrik Björkman/Sveriges Radio
Foto: Fredrik Björkman/Sveriges Radio

٢٠٠٠٠ کاری زیادە هاتۆتە ئاراوە

زیاتر لە ٢٠ هەزار هاوڵاتی بەهۆی جەژنی کریستمسەوە توانیویانە کاری زیادە بکەن. 

هەتاوەکو ئێستاش ئەمە یەکەم جارە کە کۆمەڵەی بازرگانانی سوید ( Svensk Handel ) ئامارێکی هاوشێوە لەسەر کاری زیادە بڵاو دەکاتەوە.  

لە ئامارەی کۆمەڵەی بازرگانانی سوید هاتووە کە زۆربەی زۆری ئەو کەسانەی کاری زیادەیان دەستکەوتووە لە گەنجان پێکدێن. هۆکاری زیاد بوونی کار دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر کڕین و فرۆشتن بەتایبەت لەم کاتەدا کە بەرجەژنانی جەمی کریستمسە. زۆربەی ئەو کارانەش کە هاتوونەتە ئاراوە لەلایەن دوکانەکانی خواردەمەنیەوە بووە.  لەهەمان کاتدا ڕوونکراوەتەو کە یەک لەسەر  سێی کۆمپانیاکان لەم مانگا واتە مانگی ١٢ بەدوای کارمەندیان بۆ کاری زیادە پێویستە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".