Foto: Peo Wenander
Foto: Peo Wenander

ئاگر بەردرایە قوتابخانەیەک

دوێنی شەو  لە شاری ڤێسترۆس ئاگریان لە یەکێک لە تەواڵێتەکانیی  قوتابخانەی ئێستێ لیلیان سکولان  بەردرا بوو.

 ئەو تەواڵیتە لە تەنشیت هۆلی وەرزشی قوتابخانەکەوەبووە کە هاوکات چەند چالاکیەک تیایدا بەڕیوە دەچوو. ئاگرەکە بێجگە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە وە ڕووداوەکەش پاش کات ژمێر  ٨:٣٠ شەو  ڕوویداوە.پۆلیس و فەرمانگەی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە لە جێگە ئامادەبوون و  ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.

پاش لێکۆڵینەوە دەرکەتبوو کە کەسێک ئاگری لە زباڵەی نێو یەکێک لە تەوالێتەکان بە ئەنقەز بەرداوە. داوایەک لەسەر ئەو ڕووداوە تۆمارکرداوە، بەڵام هەتاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".