Photo: Fredrik Sandberg/TT
Photo: Fredrik Sandberg/TT

تەمەنمان درێژ دەبێت

بەپێی دواین ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵایەتی و نەخۆشەوان ئاشکرای بووە کە باری تەندروستی هاوڵاتیان باشتر دەبێت.

  کەچی جیاوازی لە نێو چینە جیاجیاکانی کۆمەڵگەدا دەردەکەوێت. بۆ نمونە کەسانێک کە خاوەنی بەڵگەنامەی بەرزی خوێندنن باری تەندروستیان باشترە بەراورد بەو کەسانەی کە بەڵگەنامەی خوێندنی ئامادەیان نیە.

هەروەها باشی باری تەندروستی هاوڵاتیان لە هەرێمێکەو بۆ هەرێمێکی دیکە دەگۆڕێت. ئەگەر بەراورد بە ساڵی ٢٠٠٩ بکەین ئەوا دەبینین کە ئەمڕۆ زیاتر دەژین، کەمتر جگەرە دەکێشین، کەمتر کهول دەخۆینەوە یان کەمتر ئەو مادانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی سەکتەی دڵ بەکار دەهێنین. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".