Foto: Henrik Montgomery/TT
Foto: Henrik Montgomery/TT

بیوێرن سوێدەر ڕەخنەی ڕووبەروو دەبێتەوە

وتەکانی سکرتێری پارتی دیموکراتەکانی سوید  بیوێرن سوێدەر رووبەڕووی ڕەخنەی توندن دەبێتەوە.

بیوێرن سوێدەر لە وتوێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا ڕایگەیاندبوو کە کێ سویدیە و کێ سویدی نیە.

هەر وەک نمونە جولەکەو سامەکەنی هێنابووە و ڕایگەیاندبوو کە داتوانرێت ئەو دوو گرووپە وەک سوید لەقەڵەم بدرێن، بەڵام بەمەرجێک ئەو  دووگرووپە تێداتواندنەوە  یان لە کۆمەڵگە سویدا ئاسیمیلێراد بووبێتن.

 ڕۆگەر حەداد ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی لیبراڵی گەل (Folkpartiet) و  هەروەها وتبێژی هەمان پارت لە پرسە سیاسیەکانی تایبەت بەهاوگونجیدا ڕەخنەی توندی لە وتەکانی بیوێرن سوێدەر گرت و بە نەزان بیوێرن سوێدەری لەقەڵەمدا، بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەوەی کە ئەو دووگرپە بەسەدان ساڵە لەسویدا دژین و  هەر یەکەیان لە یەکێک لە پێنج کەمینەکەی سوید پێکدێن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".