Limhamn demonstration
Foto: TT

١٥ کەس ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە

نزیکەی ١٥ کەس لەسەر ئاژاوەگێڕی و توندووتیژی لەکاتی دژە  ڕێپێوانێکی پارتی سویدیەکان کە پارتێکی نازیستیەو  ئەنجامیان دابوو بڕیارە ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

ڕێپێوانی پارتی سویدیەکان لە شارەوانی لیمهامن لە دەروەی شاری مالموێ مانگی هەشتی ئەمساڵ ئەنجامیان دابوو. لەبەرامبەر ڕێپێوانی ئەو پارتە نازیستیەدا نزیکە ٢٠٠٠ هاوڵاتی دژی ئەوان خۆ پیشاندانێکیان ڕێکخستبووە وە پاشان توندوو تیژی لێکەوەتەوە.

ئەم هەواڵە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی کارگێریەوە بە ڕۆژنامەی سیدسڤێنسکان ڕاگەیاندراوە.

بەوتەی بارێزەری گشتی لە دادگای تێهەڵچونەوە  بەشێک لە دژە خۆپیشاندەرانی پارتی سویدیەکان دەموچاویان هەڵپێچرابوو، نارنجۆکی دوکەڵیان هەڵداوە، هەروەها بتڵ  و بەردیان هاویشتۆتە نازیستیەوکان و پۆلیس. لە دەرئەنجامی ئەو توندوتیژیەدا پێنج کەس بریندار بووە.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".