Foto: TT
Foto: TT

سوودی ڕێنیشاندەر بەرزناکرێتەوە

بانکی سەراسەری سوید ( Riksbanken ) ئەمڕۆ بڕیاریدا کە سوودی ڕێنیشانده‌ری (reporäntan ) هەتاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ بەبێ گۆڕانکاری و وەک خۆی بهێڵتەوە. 

هۆکاری وەک خۆ هێشتنەوەی سوودی ڕینیشاندە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی بازاری سوید کە گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە. هەرچەندە بڕیار وابوو کە ئەو سوودە لەسەرتای ساڵی ٢٠١٦ بەرز بکرێتەوە.

 جێگەی ئاماژەیە کە سوودی ڕێنیشاندەر ماوەیەک پێش ئێستا بۆ لە % سفر کەمکرایەوە بۆ ئەوەی بالانسی ئابووری لە ناقیس ٠،٢ هەڵبکشی بۆ % ٢ کە ئەمەش هەتاوەکو کاتی دیاریکراوە نایەتە ئاراوە، واتە هەتاوەکو سەرتای ساڵی ٢٠١٦ ئەو بەرز بوونەوە ڕوونادات.

  لەبەر ئەوە بانکی سەرەکی ناچاربوو کە گۆرانکاری لە سوودی ڕێنیشاندەردا ئەنجام نەدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".