Karl-Petter Thorwaldsson. Photo: Janerik Henriksson / TT
Foto: Janerik Henriksson / TT

یەکێتی سەراسەریی کرێکاران دژی هەڵبژاردنی ئاوارتەیە

یەکێتی سەراسەر کرێکارانی سوید (LO ) ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنێکی ئاوارتە لەسوودی بازاڕی کاردا نابێت. لەبەر ئەوەی دۆخی خراپی سیاسەت کاریگەری لەسەر ئابووری وڵات و بازاڕی کار دەبێت. 

کارڵ-پێتەر تورڤاڵسۆن سەرۆکی ئەو یەکێتیەیەو ئاماژە بەوە دەکات کە پێی باش بوو هەڵبژاردە ئاوارتەکە هەڵبوەشێنرایەتەوە. ئەوەش لەڕێگەی هاوپەیمانی راستەکانەوە دەتواندار بهاتایەتە ئەنجامدان ئەگەر ئەو هاوپەیمانیەتیە مەیلی هاوکاریان هەبوایە.

هاوکات تیشک دەخاتە سەر  نەبوونی هێج ڕێگەچارەیەکی دیکە.  

-          کارڵ-پێتەر تورڤاڵسۆن دەڵێت. پەیامەکەی سێفان لوێڤین کە دوو هەفتە بەرلە ئێستا لە کۆبونەوەیەکی چاپەمەنیدا ڕایگەیاند زۆر  ڕوون بوو سەبارەت بە ڕێکەوەتن ئەگەر هاوپەیمانی ڕاستەکان ده‌ستپێشخه‌ریی‏ و مەیلی هاوکاریان هەبووایە دەتواندرا ڕێگری لە هەڵبژاردنی ئاوارتە بکرایە.

لەبەر ئەوە خۆی ویستی ڕێککەوتنی هەبووە. ئەمەش بۆ وڵاتی سوید و ئابووری وڵاتەکەمان سوودی باشی دەبوو، بەڵام لە ئێستادا هیچ دەرگایەکی کراوەی دیکە نیە،  بێجگە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی زیادە یان ئاوارتە نەبێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".