Boeing
Foto: Charles Rex Arbogast/TT

سێ قاچاخچی دەستگیرکران

سێ کەس لەسەر قاچاخچێتی نەفەر لەشاری مالموێ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران.

 ئەو سێ کەسە گومانی بە قاچاخ هێنانی ١٠ پەناخواز لە ڕێگەی فرۆکەیەکی تایبەتەوە لە وڵات لوبنانەوە بۆ شاری مالموێی و لەکاتی نشتنەوەی فرۆکەکەدا لە فرۆکەخانەی سترووپووپ لە شاری مالموێ شەوی دووشەممە دەستگیر کران.  

 ئەو سێ کەسە لە دوو پیاوی تەمەن ٥٠ ساڵ کە هاوڵاتی میسر ین  و  ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کە هاوڵاتی لوبنانیە.

جێگەی ئاماژەیە کە پەناخوازەکان هیچ گومانێکی تاوانیان لەسەر نیەو ڕادەستی دەزگای کۆچ کراون. بەڵام لەسەر ئەو سێ کەسە شایەتن.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لێپرسینەوە لەو سێ گومان لێکراوە لەلایەن پۆلیسەوە هاتۆتە ئەنجامدان و  دەوترێت کە پەیوەندیش بە پۆلیسی هەواڵگیری سوید سێپۆوە (Säpo ) کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".