Telia och cyberattacker
Foto: TT

تێلیا کێشە بۆ پارێزگا و فەرمانگە دروست دەکات

کێشەی تەکنیکی لەلای کۆمپانیای تەلەفۆنی تێلیاوە (Telia) بەردەوامە. 

 لە ئێستادا زیاتر لە ٤٠٠ کۆمپانیا، شارەوانی، پارێزگا و فەرمانگە لە سەرانسەریی سویددا کە گرێبەستیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا هەیە کێشەیان بۆ هاتۆتە ئاراوە.  بەتایبەت ئەو تەلەفۆنانەی کە پەیوەندیەکان بۆ مۆبیل دەگوازنەوە کێشەی زیاتری بۆ هاتۆتە پێشی.

ئەو کێشە تەکنیکیە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دروست بوو.  کۆمپانیای تەلەفۆنی تێلیای ڕایانگەیاندووە کە هەتاوەکو ئێستا هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو کێشە ئاشکرا نەبووە، هاوکات چارەسەر کردنی ئەو کێشەیەش چەندە کاتی پێدەچێت نادیارە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".