Björn Söder (SD), talman ando riksdagen. Foto: Henrik Montgomery/TT.
Foto: Henrik Montgomery/TT

" وتەکانی سوێدەر ناڕوونە "

پارتی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraternas) ئەمڕۆ لەسەر وتەکانی سکرتێری ئەو پارتە بێورن سویدەر کە کێ سویدیەو کێ سویدی نیە کۆبونەویەکی چاپەمەنییان ڕیکخست. 

لەو کۆبوونەوە چاپەمەنیەکەدا وتەبێژی سیاسەتی دادی ئەو پارتە ڕیکارد یۆمشۆڤ ئەماژەی بەوە کرد کە سکرتێری پارتەکەیان لە وتەکانیدا زۆر ناڕوون بووە.

 جەختی لەسەر ئەوش کردەووە کە لەڕوانگەی بیرو بۆجوونی گشتی پارتەکەیانەوە هەموو تاکێک مافی خۆیەتی کە خۆی بە چی نەتەوە یان چەند هاوڵاتیناونە و ناسنامەی هەبێت. هەروەها باسی لەوەش کرد کە ئەوان بەردەوام دەبن لەبەڕێوەبردنی هەمان سیاسەتی کۆچ و هەر حکومەتێکیش ئەوانی تێدا بەشدار نەبن شکستی پێ بهێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".