Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

جادەی پشتێنەی ستۆکهۆڵم کاری تێدادەکرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 18 december 2014 kl 10.30
Åsa Romson, Miljöpartiet, Förbifart Stockholm
Foto: TT

پارتی ژینگە لە ڕاوەستاندی یەکێک لەگەورەترین پرۆژەکانی هاتووچۆ پەشیمان دەبێتەوە. 

ئەمڕۆ هاوسەرۆکی پارتی ژینگە ئۆسا ڕۆمسۆن لە کۆبوونەوەیەکی چاپەمەنیدا ڕایگەیاند کە پارتەکەیان و حکومەت دەست هەڵدەگرن لە وستاندنی پرۆژەی هاتووچۆ یان جادەی پشتێنەی ستۆکهۆڵمدا کە بە  (Förbifart Stockholm ) ناسراوە.

هەرچەندە پایزی ئەمساڵ حکومەت ڕایگەیاند کە  ئەو پرۆژەیە  هەتاوەکو یەکی مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو دەبوایە ڕابوەستێنرایە و لەو  ماوەدا پرسەکانی تایبەت بەدابینکردنی ئابووری هەڵبەسەنگێندرایە.  کەچی ئەمڕۆ ئۆسا ڕۆمسۆن پەشیمان بووەو ڕایگەیان لە  ڕێکەوتی ١ مانگی ١ ساڵی داهاتووەوە،  واتە دوو هەفتەیەکی دیکەوە ئەو پرۆژە دەتوانێت کاری تێدا بکرێتەوە. هاوکات خەرجی ئەو پرۆژەیە واتە ڕێگای پشتێنەی ستۆکهۆڵم  بە نزیکەی ٣٠ ملیارد کرۆن مەزەندە دەکرێتە و  یەکەم خاکەنازی ئەو پرۆژەا لە پایزی ئەمساڵ و پێش هەلبژاردنەکان لە زەوی چەقێندرا، واتە کاری تێداکرا.   

جێگەی ئاماژەیە پارتی سۆسیال دیموکرات پێشتر ڕوونی کردبوو کە ئەوان لەسەر ئەوە ڕازین ئەو پرۆژەیە بەڕێوە بچێت. پرۆژەی جادەی پشتێنەی ستۆکهۆڵمدا لە چەند ڕێگەیەکی هاتووچۆ یان ترافیک بەدوروبەری ستۆکهۆڵمدا تێپەڕ دەبێت پێکدێت. هۆکاری دەسبەکار بوونی ئەم پرۆژە زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی ترافیک لە ناوخۆی ستۆکهۆڵمدا. 

ئۆسا ڕۆمسۆن سەرڕای پەشیمان بوونەوەیان تیشک دەخاتە سەر بۆچوونیان لەسەر پرۆژەکە.

-         ئۆسا ڕۆمسۆن دەڵێت. هەتاوەکو ئێستاش ئەم پرۆژەمان پێ باش نیە و پێمان وایە کە ئەمە دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەوڵەکان کە بۆ هاتووچۆی گشتی دەنرێت. هەروەها کاریگەری لەسەر ئامانجەکانی ژینگە پارێزی دەبێت. هاوکات بۆ دانیشتوانی ستۆکهۆڵم رۆژێکی خەمناکە کە لە ڕوانگەی سیاییەوە نەتواندرا رێگری لەو پرۆژە بکرێت

   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".