Kvinnoregistret. Klicka för att komma till Ekots sida med utdrag ur polisens hemliga register.

توێژنەوەی نایاسایی لەسەر ژنە ناو تومارکراوەکان ئەنجامدراوە

پۆلیسی ستۆکهۆڵم بۆ ماوەی دە ساڵان خەریکی تۆمارکردنی ناوی دوو تا سێ هەزار ژن بووە کە لەلای پۆلیس سکاڵایان تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی کەوتوونەتە بەر لێدان و ئازاردران. 

 ناو تۆمارکردنی ئەو ژنانەش بەکاڕێکی  بەنایاسای لەقەڵەم دەدرێت. کەچی ئەمڕۆش ئاشکرا بوو ئەو لیستە تۆمارکرداوە بۆ توێژینەوە بەکارهاتوو. لەکاتێکدا ئەو توێژەرەوانە هیچ مافێکی توێژینەوەیان لەسەر ئەم بابەتە نەبووە  و ئەو ژنە ناو تۆمارکراوانەش هیچ ئاگایەکیان لەم کارەی پۆلیس نیە.

هاوکات لەپاش توێژنەوەکە لە کۆنفرانسە زانسیتە ناوخۆوی نێودەوڵەتیەکاندا پێشکەشکراون.  ئەم کارەی پۆلیس بەشی لێکوڵینەوەی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت ئاشکرای کردووە. پەپێی یاساکانی هەڵسەنگاندنی ڕەشت ( etikprövningslagen) یاسا پێشێلکراوە، لەبەر ئەوەی ئەو توێژینەوانە هیچ رەزامەندیەکی ڕەوشتی لەسەر نیشان نەدراوە هەتاوەکو بێتە ئەنجامدان. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".