Statsminister Stefan Löfven (S). Foto: Linus Sundahl-Djerf/TT.

سۆسیال دیموکرات هەڵکشا

لە ڕاپرسیەکی نوێدا کە ناوەندی ڕاپرسی ئیپسۆس بۆ ڕۆژنامەی داگێنس نهیهێتەری ئانجامداوە پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید هەڵشکانێکی باشی بەخۆیەوە دەبینێت. 

بەپێی ئەو ڕاپرسیە پارتی سۆسیال دیموکرات لە % ٣،٥ دەنگەکانی زیاددەکات. واتە ئەگەر ئەمڕۆ هەلبژارندن بوایە ئەوا لە % ٣٢ دەنگەکانی بەدەست دەهێنا. زیادبوونی ئەم ئاستە بەراوردە بەدواین ڕاپرسییە کە ناوەندی ڕاپرسی نوڤۆس هەفتەی ڕابردوو ئەنجامی دابوو.

پارتی دیموکراتەکانی سوید لە ڕۆڵی یەکلاکەروەدا دەمیێنەوە و بەپێی ئەم ڕاپرسیە لەهەمان ئاستدا دەبن، واتە لە %  ١٢،٥ دەنگەکان مسۆگەر دەکەن.

 لە ڕوانگەی ئەم ڕاپرسیەوە  بەرەی سورو سەوزەکان لە % ٤٤،١، بەرامبەر بە لە % ٤٠،١ هاوپەیمانی راستەکان بەدەست دەهێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".