Explosion i Rinkeby centrumbyggnad
Foto: Anders Hildemar Ohlsson/ Sveriges Radio

تەقینەوەیەکی بەهێز لە ڕینکەبی روویدا

شەوی ڕابردوو تەقینەوەیک و ئاگرێکی بەهێز لەگەڕەکی رینکەبی لە شاری ستۆکهۆڵم ڕوویدا. 

هیچ زییانی گیانی لێنەکەوتۆتەوە، بەڵام زیانی ماددی زۆری بەدوایی خۆیدا هێناوە. هەتاوەکو ئێستا لای پۆلیس ئاشکرا نەبوو کە تەقینەوەکو بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە بووە یان ئاگرکەوتنەوەکەوە بەهۆی تەقینەوەکەوە بووە.  

پۆلیس لەئێستادا نەوچەکەی سنوردارکردوە و ڕێگری لە هاوڵاتیان دەکەن بچەنە شوێنی تەقینەوەکە. وە پۆلیس پشکنی دەستپێکردووە و ساکاڵایەکیش لەسەر ڕووداوەکە تۆمارکراوە . بەڵام هیچ کەسێک یان گومانلێکراوێک دەستگیر نەکراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".