migrationsverket

دەزگای کۆچ لەسەر پێشنیازی مەسیحییە دیموکراتەکان هاتە دەنگ

دەزگای کۆچ ڕایگەیاندوە کە لە ڕوانگەی  پێشنیازەی پارتی مەسیحییە دیمەکراتەکانەوە ئەوا ڕوونە کە ئەرکەکانی دەزگای کۆچ دوو هێندە زیاد دەکات.

دەزگایی کۆچ سەبارەت بە پێشنیازی پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان (Kristdemokraterna ) کە تایبەت بووە بەسیاسەتی کۆچ و کەمکردنەوەی خەرجی و ڕێژە پەناخوازان ئەمڕۆ ئەو دەزگایە ڕوونکرنەویەکی بڵاو کردەووە. 

دەزگای کۆچ (Migrationsverket) ڕایگەیاندوە کە لە ڕوانگەی  پێشنیازەی پەرتی مەسیحییە دیمەکراتەکانەوە ئەوا ڕوونە کە ئەرکەکانی دەزگای کۆچ دوو هێندە زیاد دەکات.

جێگەی ئاماژەیە پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان دوونێ لە کۆبوونەوەیەکدا پێشنیازو دیدیی خۆیان بۆ سیاسەتی کۆچ و کەمکردنەوەی پەناخواز لە سویدا بڵاوکردەوە. لەو پێشنیازەدا هاتووە کە سوید لەداهاتوودا هەواڵبدات مافی پەنابەرێتی لە  هەمیشەییەوە بە کاتی بکات، ئەو کاتەش تەنها سێ ساڵبێت.

ئەم پێشنیازەش ئەوە دەگەیەنێت:  ئەگەر کە مافی مانەوەی لە سویدا پێدرابێت و پەناخوازیێک لەماوەی سێ  ساڵدا کاری دەست نەکەوت ئەوا دەبێت جارێکی دیکە کەیسی داخوازینامەی پەناخوازیکەی جارێکی دیکە هەڵبسەنگێندریتەوە.

پاشان ئەگەر ئاشکرا بوو ئەو پەنا خوازە پێویستی بە پاراستن نەبوو وە وڵاتەکەی ئارام بوو ئەوا دەبێت ڕەوانەی وڵاتەکەی بکرێتەوە. ئەمەش بەبۆچوونی دەزکای کۆچ کاری زیارتی دەوێت و خەرجیەکان وەک خۆیان دەمێننەوە، هاوکات پێیانوایە کە زۆربەی زۆری ئەو مۆڵەتی مانەوە کاتیانە بە هەمیشەی دەبن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".