Гетеборгский городской суд. Фото:Hans Wessberg/Flickr
Fото:Hans Wessberg

١٣ گەنج سزادران

ئەمڕۆ لە شاری یۆتێبۆری ١٣ گەنج لەسەر تاوانی جیاجییا کە پەیوندی هەبووە بەو توندو تیژیانەی کە لەمساڵانەی دوایدا لەو شارە هاتوونەتە گۆڕێ لەلایەن دادگای سەرتایی سزادران. 

ئەو گەنجانە وەک تاقمێکی توندوتیژ لەقەڵەم دەدەن. جێگەی ئاماژەیە کە ١٢ لەو ١٣ گەنجە سزای لە نێوان ٢ بۆ ٨ ساڵ زیندانی لەسەر تاوانی، توندوتیژی و دەست وەشاندن، هەوڵدان بۆ کوشتن، تاوانی هەڵگرت و بەکار هێنانی چەک، هەروەها لەسەر  تاوانی ماددە هۆشبەرەکان سزادراون.  

دادگای سەرتای یۆتێبۆری بەسێ شێواز دادگایەکەی ناو لێناوە. بۆ نمونە یەکێک لەو ڕووبەڕووکردنەوی تاوانکارن بە دادگای بەشەڕی دەسەڵاتی ناوبردووە، لەبەر ئەوەی ئەندامی نێو ئەو تاقمانە هەندێک جار  لە گەڕەکی پەراوێزخراوی بێریخوێن هەوڵی یەکتر کوشتنیانداوە.

 هەروەها پۆلیس و پارێزەری گشتی بەمەبەستەوە دادگایەکەیان بەسێ شێوازی جیاواز ناو لێناوە و  لەیەک دادگایدا ئەنجامیانداوە. لەبەر ئەوەی هەموو لایەک و کەسێک سزای خۆی وەرگرێت و ئیدی دۆخی ئەو کەڕەکە ئارمی بۆ بگەڕێتەوە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".