Foto: TT
Foto: TT

تایەی زستانە زیاتر زیان بەجادە دەگەیەنێت

تایەیی زستانەی ئتۆمبیلەلەکان واتە ئەو تایانەیە کە بزماریان پێوەیە (dubbdäck ) زیاتر زیان بە ڕێگەو بان دەگەیەنەنن بەراورد بەوەی کە چاوەڕوانکراوە و پێشتر هەستی پێکراوە. 

ئیسنتوتووتی تویژینەوی ڕێگەو گەیاندن  (Väg och transportforskningsinstitutet) پشکنینی لە ڕووکەشی ئەو ڕێگەو بانەنە ئەنجامداوە و کۆڵیوەتەو،  کە چەندە دەگۆڕێن و لە ڕووی ئابووریەوە چەندەی تێدەچێت. لە دەرئەنجامی ئەو پشکنیانەدا ئاشکرابوو کە چەندە ئەو تاییە بزماریانە جادەکان دەسوون. 

بەپێێ ئیسنتوتووتی ڕێگە و گەیاندن خەرجی ئەو زیانانەی کە تایە بزماراویەکان بەڕێگەو بانی دەگەیەنن زۆرە، بۆ نمونە ١٠ کیلۆمەتر ئاژوتنی ئۆتۆمبیل بەتاییەی بزماراویەوە بەسەر جادەکاندا زییانی  ٥٠ ئوێرەی دەگەیەنێت. ئەگەر خەرجی ئەو زیانانەش هەموو لێکبدەیتەوە ئەوا لە ساڵێکدا خەرجی ئەو زیانانە دەگاتە ٣٠٠ ملیۆن کرۆن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".