Foto: Jens Gustafsson/Lyssnarbild
Foto: Jens Gustafsson/Lyssnarbild

زیانەکانی تۆفانی ئێگۆن کەم نەبوون

تۆفانی ئێگۆن لە پشووی کۆتایی هەفتەدا بوو بە هۆی خەساری زۆر و زیان بە خەڵکیش. بەتایبەت بێکارەبایی لە هەرێمەکانی باشووری وڵاتدا زیاتر لە هەفتاهەزار بنەماڵەی گرتەوە کە هێشتا ٩٠٠٠ ماڵ هەر بێکارەبان.

ئەم تۆفانە بە خێرایی زیاتر لە ٣٢ مەتر لە چرکەدا، بەتایبەت ناوچەکانی لێواری ڕۆژئاوای وڵاتی گرتەوە و زیانی زۆری بەبارهێنا. میچی چەند بینای هەڵکەند و بەسەر ئوتومبێلە ڕاگیراوەکانی سەر شەقامەکانیدا خست. لە ستۆکهۆڵمیش ١٦ ڕووداوی لەم چەشنە قەومان و زیانیان بە خەڵک گەیاند.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".